حەسەن روحانی دەڵێ هیلالی شیعی بوونی نییە

0

حەسەن روحانی،سەرۆکۆماری ئێران هێنانە ئارای بیرۆکەی “هیلالی شیعی”بە هۆکاری ئاژاوەنانەوە لە ناوچەکە ناودەبات و جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە هیلالی شیعی بوونی نییە.

بە پێی راپۆرتی ئیرنا،سەرۆکۆماری ئێران ئەمرۆ شەممە رایگەیاندووە :بە پێچەوانەی ئەو کەسانەی کە دەیانەوێ لە ناوچەکە دووبەرەکی و ئاژاوە ساز بکەن،ئێمە هیلالی شیعیمان نییە، بەڵکوو قەلەمرەوی ئیسلامیمان هەیە.

هیلالی شیعی دەستەواژەیەک بوو کە یەکەمجار لە لایەن مەلیک عەبدوڵا پاشای ئۆردۆنەوە بەکار هێنرا.هیلالی شیعی ئاماژەیەکە بۆ وڵاتانی لوبنان،سوریە،عێراق،ئێران و بەحرەین.بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بەدەوام نکۆڵییان لە وەها هیلالێک کردووە.

روحانی لە درێژەی قسەکانیدا گوتویەتی:ئێرانیئەمرۆ “نموونەیە” کە تیایدا وەک سەردەمی پیغەمبەری ئیسلام گەرچی حاکمییەت هی زۆرینەیە بەڵام هاوکاتیش کەمینەکان مافیان لە بەرچاو دەگیردرێ و برایەتی لە نیوان شیعە و سوننە بەرقەرارە.

ئەم لێدوانەی روحانی لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر،نوێژخانەیەکی سوننەکان لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتەوە تێکڕووخێندرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com