گۆران و یەکێتی کۆبوونەوە

0

نوچەنێت
لە درێژەی کۆڕ و کۆبوونەوەکانی هەردوو هێزی سەرەکی پارێزگای سلێمانی بە مەبەستی لێکتر نزیك بوونەوە و ڕێك خستنی زیاتری دید و بۆچوونە سیاسییەکانیان دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندی باڵای یەکێتی و گۆڕان دوور لەچاوی دەستگا ڕاگەیاندنەکان کۆبوونەوە.

لە دوای دانیشتنەکەی پاڕلەمان لە ڕۆژی ٢٣ی حوزەیرانی ڕابردوو یەکێتی و گۆڕان هەفتانە کۆبونەوەی سیاسی خۆیان ئەنجام داوەو لە بەرامبەر لایەنەکانی تر دەیانەوێت هەڵوێستێکی جێگیر و یەکیان هەبێت.

کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی نێوان هەردوو لا زیاتر بۆ نزیك بوونەوە و درێژەدانە بەو کۆبوونەوانەی کە لە پێشتر ئەنجامیان داوە و بڕیار وایە هەر جارە و یەکێکیان دوور لەچاوی دەستگا ڕاگەیاندنەکان سەردانی ئەوی تر بکات و کۆببنەوە و ئیدامە بەڕێك کەوتنی سیاسی خۆیان بدەن.

کۆبوونەوەی ئەمجارە لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە و وا بڕیارە پێش وادەی تەواوبوونی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستان جارێکی تر لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕڕان کۆ ببنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com