فەرماندەیەکی ئەمەریکی پڕۆسەی ئازاد کردنی ڕوومادی باس دەکات

0

نوچەنێت

وتەبێژی فەرماندەیی سوپای ئەمەریکا ڕایدەگەیەنێت هێزە عێراقییەکان لە ڕوومادی گەمارۆی داعشیان داوە و هەنگاوی باشیان بە مەبستی ئازاد کردنی ئەو شارە هاویشتووە..

کۆڵۆنێڵ بایت ڕایدەر ئامانجی سەرەکی لە گەمارۆدانی شاری ڕوومادی لە لایەن هێزە عێراقییەکانەوە ڕووندەکاتەوە دەڵێت ئامانجی سەرەکی لەو گەمارۆدانە بریتییە لە بڕینی گەیشتنی کۆمەك و هاوکاری بۆ داعش.

.

ئەو کۆڵۆنێڵە ئەوە دووپاتەدەکاتەوە کە شاری ڕوومادی ئازاد دەکرێت بەڵام ۆێش ئازاد کرندەوەی بەهێض و چەك هێزە عێراقییەکان دەیانەوێت لە ڕووی مەعنەوی و گەشتنی هاوکارییەوە شاری ڕوومادی داببڕێنرێت و دوای گەمارۆدانی بۆ ماوەیەکی دیاریکراو پڕۆسەی ئازاد کردنەوەی ڕوومادی ئاسانتر دەبێت.

.

ماوەی ساڵێك زیاترە شاری ڕوومادی بەهۆی هەرەسی سوپای عێراقییەوە کەوتووەتە دەستی داعش و بە هەموو شێوەیەك ئەو شارەی لە کۆمەك و هاوکاری و حوکمڕانی حکومەتی عێراقی دابڕیوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com