نوچەنێت
موڕاد قەرەیلان فەرمانداری گشتی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە) لە دیمانەیەکی تایبەیت بە میدای پەکەکە ئاماری ١٩ ڕۆژی شەڕ و جەنگی نێوان گەریلاکانی پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا ڕادەگەیەنێت.
قەرەیلان لەو دیمانەیەدا بێ تاوانی پەکەکە نیشان دەدات و دەوڵەتی تورکلیا بە شکاندنی ئاگربەستی چەند ساڵەی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا تۆمەتبار دەکات.
موراد قەرەیلان لەو دیمانەیەدا دەڵێت”پەکەکە لە ساڵى ٢٠١٣ ئاگربەستى لە باکوورى کوردستان راگەیاندووە، بەڵام تورکیا لە رێگەى داعشەوە لە رۆژئاواى کوردستان جەنگى دەستپێکردووە”.
قەرەیلان لە بەشێكی تری دیمانەکەدا باس لەوە دەکات کە لە ناوەندە میدیاییەکانی تورکیاوە ئامارێکی هەڵەی کوژرانی گەریلاکانی پەکەکە ڕاگەیەنراوە و ئەوەی ئەوان دەڵێن ژمارەیەکی زۆر لە گەریلاکانمان بە هۆی هێرشی فڕۆکە و سەربازانی دەوڵەتی تورکیاوە کوژراوە دوورە لە ڕاستییەوە.
قەرەیلان للە بەشێكی تری دیمانەکەدا ئاماری کوژران و بریندار بوونی شەڕی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا ڕدەگەیەنێت و دەڵێت”لە ماوەى ١٩ رۆژی جەنگ لەگەڵ سوپاى تورکیا، تەنیا 22 گەریلای پەکەکە شەهیدبوونە، لەبەرامبەریشدا ٢٥٠ سەربازى سوپاى تورکیا کوژراون”.
لە رۆژی1ی ئاب فڕۆکەکانی تورکیا هێرشیان بۆ سەر بارەگاکانی پەکەکە لە گوندی زارگەلی سەر بە قەزای رواندز کرد، لە ئەنجامیشدا جگە لە دوو گەریلا 8 هاووڵاتی شەهیدبوون.