دامەزراوەی گاڵۆپ:لە هەر سێ ئەمریکی تەنها یەک کەس لایەنگری رێکەوتنی ئەتۆمیە

0

راپرسیەکەی ئەم دواییانەی دامەزراوەی گاڵۆپ، ئەنجامێکی نیگەرانهێنەری بۆ ئۆباما و دیموکراتەکان بەدواوەیە.

بە پێی راپرسیەکەی گاڵۆپ،لە هەر سێ کەسی ئەمریکی(لە نموونەیەکی ئاماریدا)،تەنها یەک کەسیان لایەنگری لە رێکەوتنی ئەتۆمی نیوان ئێران و گروپی 1+5 دەکەن.دژایەتی زۆرینەی کەس و لایەنی سەربەخۆ و لایەنگرانی کۆماریەکان،نیشان دەدات کە رەوتی پشتگیری لە رێکەوتنی ناوکی لە گەل ئێران رووی لە دابەزینە.

کاریگەری نەرێنی ئەم رەوتە تەنها گرێ نەدراوە بە رێکەوتن لە گەل ئێران،بەڵکوو ئیدامە داربوونی دەتوانێ ئەنجامی هەڵبژاردنەکان لە قازانجی کۆماریەکان کۆتایی پێ بێنێ و دیموکراتەکان تێیدا زەرەرمەند بن.

هەروەها بە پێی راپرسیەکە،٥٦%ی لایەنگرانی دیموکراتەکان،پشتگیری لە رێکەوتنی ئەتۆمی لە گەل ئێران دەکەن،بەڵام ئۆباما لە سیاسەتی دەرەوە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کەمترین  دەنگی ئەرێنی لە سەرە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com