فەرماندەی بەسیج:وێنەگرتنی روحانی لە گەڵ وەزیری دەرەوی وڵاتان کات بە فیڕۆدانە

0

فەرماندەی هێزی بەسیجی ئیران،بۆ جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر روحانی  ورەخنەی لە دیداری ناوبراو لە گەل وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رۆژئاوایی گرتوە.

سەرتپیی پاسدار محەممەد رەزا نەقدی،فەرماندەی هیزەکانی بەسیجی ئێران لە کۆبوونەوەی”بەسیجی مامۆستایان و نوخبەکانی حەوزەی علمیەی خوراسان و قوم”بێ ئەوەی  ناوێک لە روحانی ببات دەڵێ:زۆر کس هەموو کیشەکان گرێ دەدەن بە گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە و  واتەسەوڕ دەکەن کە  بە هاتنی بێگانەکان یان بە قەولی خۆیان وەبەرهێنەران بۆ ئەم وڵاتە،هەموو کێشەکان چارەسەر دەبن.

نەقدی وێڕای ئاماژە بە سەردانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی رۆژئاوا بۆ ئێران و دیداریان لە گەل حەسەن روحانی دەڵێ:وینەگرتن لە گەل میوان و وەزیرانی وڵاتانی دەرەوە کەڵکی نییە  ویارمەتی بە چارەسەری کێشەی ئابووری ئێران ناکات.دوژمن،دوژمنە  وتا سەر دژایەتی خۆی دەکات و لەوەی دڵنیا بن کە ئەم هاتوچووانە هیچ کاریگەریەکی لە سەر گەمارۆکان نابێ.

فەرماندەی هێزەکانی بەسیجی ئێران،پێشتریش روحانی بە”ئینقلابیەکی جەعلی و تەممەڵ” ناوبردوو،تەنانەت ساڵی رابردووش خوازیاری ئەوە بوو کە دەبێ ئیران گەمارۆ بخاتە سەر وڵاتانی رۆژئاوا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com