محەممەد حسێن نەجات،جێگری کاروباری فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی سوپای پاسداران،لە لێدوانێکدا رایگەیاندووە:رێکخراوی یۆنسکۆ یەکێ لە رەوتە کولتوریەکانی دژ بە شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە و عەلی خامەنەیی خوازیاری راگرتنی هەندێ کاروباری و چالاکی ئەم رێکخراوەیە لە ئێران.
نەجات هەروەها گوتویەتی:لە ئیستادا یۆنسکۆ خاوەنی پێنج هەزار رەوزەیە لە ئێراندا و بەرنامەی فیرکاری هەیە بۆ منداڵان،ژنان و بنەماڵەکان.رێبەری ئێران خوازیاری راگرتنی ئەم بەرنامانەی یۆنسکۆیە.
نەجات لە درێژەدا دەڵێ:یۆنسکۆ ساڵانە ٧ۆ ملیۆن دۆلار سەرفی ئەم کاروبەرنامانە دەکات.ناوبراو یۆنسکۆی وەک ئەندامی دەرەوەی” بەرەی کولتوریی دژ بە شۆڕش”ناودەبات کە کە هیچ باوەرێکیان بە ئیسلام و شۆرش نییە و لە رێی چالاکی کولتوریەوە دژایەتی ئیسلام دەکەن.