مەحمود عوسمان:بڕیارەکان شاردنەوەی شکستەکانە

0

نوچەنێت

مەحمود عوسمان سیاسەتوان و ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە گرنگی بڕیارەکانی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراقی کەمدەکاتەوە و ڕێگە چارەی ڕزگار بوون لە تەنگژەکانی عێراق دیاریدەکات.

مەحمود عوسمان دەرکردنی ئەو جۆرە بڕیارانە لە لایەن حەیدەر عەبادییەوە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە لەئیدارەدانی حوکمڕانیدا حەیدەر عەبادی شکستی بینیوە، بۆیە مەحمود عوسمان پێی وایە پێش ئەوەی حەیدەرعەبادی بڕیار بۆ دەرکردنی کۆمەڵێك کاربەدەستی عێراقی دەربکات پێویستە خۆی دەست لەکار بکێشێتەوە.

مەحمود عوسمان شێوازی حوکمڕانی لە عێراق دیاریدەکات و دەڵێت ئەوەی لە عێراق دەسەڵاتی باڵای هەیە حەیدەر عەبادییە،بۆیە دەرکردنی ئەو جۆرە بڕیارانە بۆ شارینەوەی شکسەتەکانی حوکمڕانی خۆییەتی و بە بڕوای مەحمود عوسمان پێش هەرکەرسێك پێویست بوو عەبادی خۆی دەست لە کار بکێشێتەوە.

.
مەحمود عوسمان زیاتر لەسەر بڕیارەکانی عەبادی بۆ ناوەندە ڕۆژنامەوانییەکان دواوە و دەڵێت ئەو بڕیارانە ئەگەر جێ بە جێ بکرێن لایەنی ئیجابی هەیە و باشن بەڵام لە هەموو ئەگەرێكدا دەبێت چاوەڕیی دەرەنجامەکانی دوای ئەو بڕیارە بکەین و ئەو کات بڕیاری کۆتایی لەسەر بدەین.

مەحمود عوسمان ئەوەش دەڵێت کە لایەنی کوردی هیچ کێشەیەکی لەگەڵ ئەو بڕیارانە نییە کە حەیدەر عەبادی دەری کردوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com