بەرپرسانی ئەمریکی بە کەناڵی ئەی بی سی یان راگەیاندووە کە کایلا مولێر،هاووڵاوتی ئەمریکی کە لە دەستی داعش بە دیل گیرابوو و ساڵی رابردوو کوژراوە،بەردەوام لە لایەن ئەبوبەکر بەغدادیەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر.
بەرپرسانی دژەتیرۆر،لە مانگی ژوئەن بنەماڵەی مولێریان لە وردەکاریەکانی ئەم دەستدرێژیە ئاگادار کردۆتەوە.
کایلا مولێری تەمەن ٢٦ ساڵ کە بۆ یارمەتیدان بە قوربانیانی شەڕ لە حەلەب چووبووە سوریە و لە گەڵ رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور هاوکاری دەکرد،لە ساڵی ٢٠١٣ لە لایەن داعشەوە رفێندرابوو.دواتر لە مانگی فێوریە لە لایەن داعشەوە کوژرا.
کایلا مولێر لە ٢٠١٤ نامەیەکی بۆ بنەماڵەکەی نووسی تا لە زیندووو بوونی دڵنیا ببنەوە.ئەی بی سی لە زاری بەرپرسانی ئەمریکەوە دەڵێ:بەغدادی ،ئەم کچەی لە ماڵی یەکێ لە گەورە بەرپرسانی داعش بە ناوی ئەبو سەیاف حەشار دابوو و هەر لەویش بەردەوام دەستدرێژی لیکردووە.ئەبوو سەیاف بەرپرسی داهاتی نەوتی داعش بوو کە لە مانگی مەی وبەدوای هێرشی هێزە تایبەتەکانی ئەم وڵاتە لە خاکی سوریە کوژرا.
بەرپرسانی ئەمریکی،هەروەها رایانگەیاندووە کە بەشێک لەو زانیاریانەی کە دەربارەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر مولێر دەستیان کەوتووە،لە رێگای دوو کچی ئێزیدی یەوە بووە کە لە کاتی هێرشی ئەمریکیەکان بۆ سەر ماڵەکەی ئەبوسەیاف،وەک کۆیلەی سیکسیی لەوی حزووریان بووە.