نوێنەرێکی دیموکرات لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا،بە نیازە لە یەکەمین رۆژی کرانەوەی کۆنگرێس( دوای کۆتایی پشووی هاوینی ئەمساڵ)پلانێک بۆ دەرکردنی ئیجازەی شەڕ لە دژی ئێران بخاتە روو.
بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵ،نوێنەرێکی دیکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا،دوای دژایەتی کردنی لە گەڵ ئەنجامی دانوستانە ئەتۆمیەکانی گروپی 1+5 لە گەل ئێران،باسی لە ئامادە کردنی پلانێک بۆ شەڕ لە دژی ئێران کردووە.
ئالیس هێستینگێر،نوێنەری ئەیالەتی فلۆریدا،لە دوای چاک شامێر دووهەمین نوێنەرلە ئەنجومەنی نوێنەرانە کە دژایەتی خۆی لە گەڵ رێکەوتنی ئەتۆمی راگەیاندووە.
بە پێی راپۆرتی”هافینگتۆن پۆست”ی ئەمریکی،هێستینگێر باسی لە بەرنامەکانی داهاتووی خۆی کردووە بۆ شەڕ بە دژی ئێران وپێشگرتن بە دەستڕاگەیشتنی ئەم وڵاتە بە چەکی ئەتۆمی.