پەکەکە ساڵیادی دامەزراندنی بە چالاکی چەکداری دەست پێدەکات

0

نوچەنێت

دوای تێپەڕینی جەولەیەکی تەواوی ڕاگەیاندنی شەڕ لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان کەمێك لەمەو پێش لە جۆڵە مێرگ شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکانی پەکەکە وسوپای تورکیا دەقەومێت.

ئاژانسی هەواڵی تورکیا کەمێك لەمەوپێش هەواڵێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەدات کەمێك لەمەوبەر  شەڕ لە چیای کەڤەڕ سەر بە جۆڵەمێرگ ڕوو دەدات و لە ئەنجامدا ٣ سەربازی تورکیا دەکوژرێن و ٦ ی دیکەش بریندار دەبن.

شەڕی ئەمشەوی نێوان گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان وسوپای تورکیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سبەی ١٥ ی ئابەو ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ـیە،بۆیە چاوەڕوان دەکرێت ئەم شەو تا بەیانی گەریلاکانی پەکەکە چەندان چالاکی چەکداری لە باکووری کوردستان وتورکیا ئەنجام بدەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com