نوچەنێت
ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ کۆمەڵێك لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کۆدەبێتەوەو وتارێكیان بۆ دەخوێنێتەوە.
لە میانەی وتارەکەیدا ئەردۆغان دەڵێت لە هەرشوێنێکی دونیاوە هەڕەشە لەسەر تورکیا هەبێت ئێمە بەرپەرچی هەڕەشەکان دەدەینەوە.
دەربارەی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەر قەندیل ئەردۆغان دەڵێت :” بە سەرۆککۆماری عێراقم گوتووە ئەگەر ئێوە لە قەندیل ناپرسنەوە، ئەوا تورکیا ناچارە لێی بپرسێتەوە”.
ئەردۆغان لە وتارەکەیدا ناڕاستەوخۆ هێرش دەکاتە سەر پارتی دیمۆکراتی گەلان(هادەپە) و پێیان دەڵێت” یان وەرن وەك مرۆڤ لەپەرلەماندا سیاسەت بکەن یان فەرموون بۆ ئەو شوێنەی کە بۆتان گونجاوە”.
ئەردۆغان لەو وتارەدا بە ئاشکرا بەڵام بە ناڕاستەوخۆ بە سەڵاحەدیین دەمیرتاشی هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هادەپە) دەڵێت”” ئەردۆغان:ئەردۆغان:کەسێك سازێکی بەدەستەوەبێت،دەزانین ئۆرکێسترایەك لە پشتییەتی
“