خانەقینییەکان داواکاریان هەیە

0

wwwwنوچەنێت

شارۆچکەی خانەقین دەبێتە شوێنی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان،ئەمڕۆ هەینی بە دەیان کەس لە شارۆچکەی خانەقین دەڕژێنە سەر شەقامەکان و داوای کردنەوەی نوسینگەی پاڕلەمانی کوردستان دەکەن لە شارۆچکەکەیان.
خەڵکی خۆپیشاندەری شارۆچکەی خانەقین تەنها داواکانیان کردنەوەی نوسینگەی پاڕلەمانی کوردستان نەبوو،خەڵکی ئەو شارۆچکەیە توڕەن لە دەست کەمی خزمەتگوزاری لە شارۆچکەکەیان و داوای هەڵوەشاندنەوەی شارەوانی خانەقین دەکەن.

 

کۆمەڵێك کەس لەنێو خۆپیشاندەرانەوە کە خۆیان بە لیژنەی نوێنەرانبی خۆپیشاندەران ناساند داواکانی خۆپیشاندەرانیان لە چەند خاڵێکدا نوسیوەو بڵاویان کردووەتەوە.
ئەمەی خوارەوە داواکانی خۆپیساندەرانی خانەقینە:

1- کاراکردنی داواکاری گشتی لە خانەقین

2- دەستلەکارکێشانەوەی قایمقامی قەزای خانەقین

3- هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانی خانەقین

4- دەستلەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگانەی کە شکستیان هێناوە لە خزمەتکردنی هاووڵاتیانی شاری خانەقین، ئەرکی سەرشانیان جێبەجێ نەکردووە.

5- دادگاییکردنی ئەو بەرپرسانەی زیادەرۆییان کردووە لەسەر موڵکی گشتی یان تێوەگلاون بە خراپ بەکارهێناننی پۆستەکانیان لە بەرژەوەندی خۆیان و هەروەها دادگاییکردنی ئەو بەڵێندەرانەی کە بە پارەی میللەت و پرۆژە شکست خواردووەکان رۆیشتنە دەرەوەی وڵات.

6- کردنەوەی نووسینگەی پەرلەمانی کوردستان لە شاری خانەقین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com