نوچه: تایبه‌ت
مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ سازانن و رێگای گه‌یشتن به سازانیشیان دۆزیوه‌ته‌وه، وتیشی: ” ئه‌گه‌ر نه‌یشگه‌یشتین به سازان، ئه‌وه ده‌بێت په‌نای بۆ رای گه‌ل ببه‌ین”.
مه‌حمود محه‌مه‌د له لێدوانێكدا بۆ نوچه رایگه‌یاند:”ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه به‌ره‌و سازانن هاوهه‌نگاو ده‌بین، ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی خۆمان به‌رده‌وام ده‌بین و كه‌شوهه‌وای سازان فراون ده‌كه‌ین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه سازان و رێگه‌یشمان بۆ سازان دۆزیوه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر نه‌یشگه‌یشتین به سازان، ئه‌وه ده‌بێت په‌نای بۆ رای گه‌ل ببه‌ین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ره‌تی كرده‌وه كه تا هه‌وڵه‌كان بۆ سازان مابن، په‌نا بۆ هیچ رێیه‌كی تر ببه‌ن، وتیشی: ” له هیچ لایه‌نێك بێ‌ئومێد نین، به تایبه‌تی كه له دواین راگه‌یاندراوی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، كه وتیان ده‌رگای ئێمه واڵایه بۆ گفتوگۆ و گه‌یشتن به سازان، لایه‌نی تریش له كوردستان هه‌ن، وه‌ك یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر و نه‌ته‌وه‌كانی تر كه له‌م وڵاته‌دا به‌شدارن و ده‌بێت پێكه‌وه بڕیار بده‌ین، ئێمه هه‌نگاوه‌كانمان ته‌نها بۆ گه‌یشتن به سازانه، هه‌تا پێما بكرێت خه‌ریكی پته‌وكردنی كه‌شوهه‌وای سازان ده‌بین، بۆیه جارێ باس له هیچ ئه‌گه‌رێك ناكه‌ین كه پێمان خۆش نییه روو بدات، بۆیه جارێ بێجگه له سازان هیچ ئه‌گه‌رێكی تر بۆ ئێمه نزیك نیه”.