نوچه: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له په‌ڕله‌مانی كوردستان، كه خه‌ڵكی بادینانه، رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌گه‌ڵ تێكچوونی بارودۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستاندا نین، وتیشی: “هه‌ركاتێك سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان داوای كۆبوونه‌وه‌ی كرد، ئه‌وكات هه‌ڵوێستی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن”.
به‌هزدا ده‌روێش نوێنه‌ری ئاكرێی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ نوچه وتی: ” ئه‌و لێدوانه‌ی به‌ڕێز نه‌جمان د‌وسكی هیچ بنه‌مایه‌كی نیه، ته‌نها تحلیلی خۆیه‌تی، ئێمه هه‌ركاتێك سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان داوای دانیشتنی كرد، ئه‌وكاته هه‌ڵوێستی خۆمان راده‌گه‌یه‌نین چ به به‌شداری كردن یان نه‌كردن”.
به‌هزاد ده‌روێش وتیشی: “ئێمه وه‌ك یه‌كگرتوو حسابی ئه‌وه ده‌كه‌ین، كه حه‌ز ناكه‌ین بارودۆخی هه‌رێمی كوردستان تێكبچێت، چونكه تێكچوونی بارودۆخ كاریگه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان و دۆخی سیاسی و چاره‌نوس و سه‌ربه‌خۆی هه‌رێمیشه‌وه ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخی سیاسی تێكبچێت پارتی و یه‌كێتی كه حیزبی باڵاده‌ستن و مسته‌فیدن ئه‌وان زیاتر لێیان ده‌شێوێت، به‌ڵام ئێمه سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئیستقراره بێمێنێت، به تایبه‌تی ئێستا كه كورد ناحه‌زی زۆرن، به‌ڵام ئه‌وه‌یش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئێمه به ئه‌ركی پیشه‌یی خۆمان هه‌ڵنه‌ستین وه‌ك ئه‌ندامی په‌رله‌مان”.
ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا، دیندار نه‌جمان دۆسكی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و به هۆی به‌شداری كردنی فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی له دانیشتنی (23/حوزه‌یران)ی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌ستی له‌و حیزبه كێشایه‌وه، رایگه‌یاندبوو، كه به‌شێك له ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌یان به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكه‌ن بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر هه‌مواری پرۆه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، چونكه وه‌ك ئه‌و به ئاانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندبوو: “یەكگرتوو پەرلەمانتارانی خۆی سەرپشك دەكات بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەكە، بەڵام بەگوێره‌ی زانیاریەكانم چوار پەرلەمانتاری یەكگرتوو لە پارێزگای دهۆك بڕیاریان داوە بەشدار نەبن، رەنگە پەرلەمانتارانی یەكگرتوو لە هەولێریش هەبن بەشدار نه‌بین”.