عەبادی:نوێنەرانی پەرلەمان ١٠هەزار حیمایەی تایبەتییان هەیە

0

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی”السومریە نیوز” حەیدەر عەبادی،سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە کە ژمارەی حیمایە تایبەتەکانی لە ٣٨ کەس تێناپەرێ،ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە بەرپرسانی ئەم وڵاتە بە تاقی تەنها،٩٠٠ حیمایەیان هەیە.

سەرۆک وەزیرانی عێراق،ئەمرۆ هەینی لە میانەی قسەکانی لە ئەنجومەنی لاوانی عێراق گوتی:نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتە زیاتر لە ١٠هەزار کەس حیمایەی شەخسییان هەیە.ناوبراو جەختی لە سەر کەم کردنەوەی ئەم رێژەیە لە حیمایەکان کرد و  بەرپرسانی  عێراقی راسپاردووە بە ئەنجام دانی ئەم کارە.

عەبادی وێڕای ئەوەی کە جەختی لە سەر کەم کردنەوەی رێژەی حیمایەی هەموو بەرپرسان و کاربەدەستانی ئەم وڵاتەی کردووە،هاو کات راشیگەیاندووە : گۆرێنی فەرماندە سەربازیەکانی ئەم وڵاتە و هەر جۆرە لێپرسینەویەەک لەوان،مەبەستی تۆڵەکردنەوەی لە پشتەوە نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com