نوچه‌نێت-هه‌ولێر
له راگه‌یه‌نراوێكدا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان داوای سازان له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌كات و له‌و پێناوه‌شدا داوا ده‌كات هه‌موو لایه‌نه‌كان سوود له پرۆژه‌كه‌ی د.به‌رهه‌م ساڵح وه‌ربگرن..
ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه….
په‌یامێكى به په‌له له كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لى-یه‌وه
جه‌ماوه‌رى به‌شه‌ره‌ف و خۆراگرى خه‌ڵكى كوردستان..
كه‌س وكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان ..
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان..
سڵاوێكى گه‌رمى خه‌بات و تێكۆشانتان لێبێت ..
لاى هه‌موان ئاشكرایه كه ئێستا بارودۆخى سیاسى كوردستان و ناوچه‌كه به‌ئاقارێكى ناهه‌موار و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت سه‌ربارى ئه‌وه‌ى شه‌ڕى نه‌گریسى تاریك په‌رسته‌كانى داعش باڵى ره‌شى به‌سه‌ر وڵاتماندا كیشاوه و رۆڵه جوامێره‌كانى ئێوه به‌درێژایى زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر رۆژانه له‌سه‌نگه‌ره‌كانى به‌رگرییه‌وه بۆ پاراستنى خاكى پیرۆزى كوردستان خوێنیان له‌به‌ر ده‌چۆڕێت .
سه‌ربارى ئه‌وه‌ش كه‌ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆمان له هه‌ل و مه‌رجێكى ئێجگار ناله‌باردایه به‌هۆى دواكه‌وتنى موچه و نه‌بونى خزمه‌تگوزارییه‌كان و راوه‌ستانى زۆربه‌ى پڕۆژه‌كان، بێ كارى و بێ بازاڕیش كاریگه‌رى زۆر خراپى له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانى رۆژانه‌ى خه‌ڵكه‌كه‌ى جێهێشتووه كه‌دیاره ئه‌وه‌ش هه‌موان به‌سه‌رجه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانه‌وه لێى به‌رپرسیارین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌مان كه به‌شدارین له سیستمى حكومڕانى وڵات‌دا هه‌ریه‌كه به پشكى خۆى.
هه‌ر له‌م ساته‌وه خته‌دا هه‌رێمه‌كه‌مان توشى قه‌یرانێكى یاسایى و ئه‌زمونى حكومڕانى سه‌خت و گران بۆته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنیشى كاتى زۆرمان له‌به‌ر ده‌ست نیه ، خۆ ئه‌گه‌ر بێت و ژیرانه مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ نه‌كرێت و پڕۆسه‌ى سازانى نیشتمانى خیراتر و به‌گوڕتر نه‌كه‌ین و پێكه‌وه نه‌گه‌ینه ئه‌نجامێكى گونجاو و یه‌كلایى كه‌ره‌وه بۆ نێو ماڵى كوردى ئه‌وا زۆر ئه‌سته‌مه میلله‌ته‌كه‌مان ئه‌زمونه‌كه‌ى له‌ژێر ئه‌و باره‌گرانه‌دا پشتى بۆ راست بكرێته‌وه.
ره‌نگه زۆربه‌تان شاهیدى ئه‌وه‌م بۆ بده‌ن كه به‌نده‌هه‌موو ته‌مه‌نى لاوێتى و پاش ئه‌وه‌شم له شۆڕش و كوردایه‌تى و خه‌باتى پێشمه‌رگایه‌تى له پێناوى میلله‌ته‌كه‌مدا سه‌رف كردووه و هه‌ر له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌م باقى ته‌مه‌نم به‌خت بكه‌م .. هه‌ر بۆیه له هه‌موان زیاتر خۆم به‌په‌رۆشى ئاشتى و ئاشته‌وایى ناوماڵى كوردى ده‌بینم،
وه‌هه‌ر له رۆژگارى شه‌ڕى نه‌گریسى ناوخۆشدا زۆر جار لێره و له‌وێ ته‌نانه‌ت له‌ناو هاوڕێكانى خۆم له مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و سه‌رده‌مه گله‌ییى و گازنده‌ى زۆرمان ڕوبه‌ڕوبۆته‌وه له ئه‌نجامى ئه‌وه‌ى كه ئێمه له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى كه ئه‌وكات ببووه شه‌ڕگه‌یه‌كى گه‌رمی شه‌ڕى ناوخۆ به‌شداریمان نه‌بووه و ده‌ورى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌مان تێدا نه‌بینیوه ، خۆ ئه‌گه‌ر كاره‌ساتى 31ى ئاب نه‌بوایه كه هه‌موو وه‌زعه‌كه‌ى له بناغه‌وه هه‌ڵته‌كاند ئه‌وا هیچ دور نه‌بوو به‌هه‌ڵوێستى ئاشتیانه‌ى خۆمان چاره‌سه‌رى گشت گرفته‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نى به‌رامبه‌ر بكه‌ین و كۆتایى به‌شه‌ڕى ناوخۆ بهێنین،
هه‌ربۆیه هه‌وڵى زۆروبه‌رده‌وامم له پێناوى ئه‌وه‌یه كه‌به‌هه‌ماهه‌نگى و هاوكارى هه‌مووان پێكه‌وه‌مان كاروانى خه‌باتى گه‌له‌كه‌م بگه‌یه‌نینه كه‌نارى ئارام كه‌خۆى له كوردستانێكى ئازاد و سه‌ربه‌خۆدا ببینێته‌وه .
ئاشكراشه كه (ى.ن.ك) هه‌میشه و له قۆناغه جیاجیاكانى خه‌باتى شار و شاخدا له كاته هه‌ستیاره‌كاندا خاوه‌نى پڕۆژه و به‌رنامه‌ى سه‌ربه‌خۆ و تایبه‌تى چاره‌سه‌ر ئامێزى خۆى بووه و هه‌میشه له‌و بواره‌دا پێشه‌نگ بووه و كۆكه‌ره‌وه‌ى گشت دید و بۆچونه جیاوازه‌كان بووه و هه‌رگیز خۆى له پاشكۆى هیچ هێز و لایه‌نێكى ناوخۆ و ده‌ره‌كیدا نه‌بینیوه‌ته‌وه و خۆی خاوه‌نی بریاری سیاسی خۆی بووه كوێخایه‌تی كه‌سیشی قبول نه‌بووه .
له‌وه‌ش بێگومانم كه هه‌موان په‌رۆشى چاره‌سه‌رێكى گونجاو و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ین ، به‌ڵام دیاره هه‌ر لایه‌نه‌و له ڕوانگه و دنیابینى تایبه‌تى خۆیه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌كان ، به‌ڵام له راستیدا بۆ گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌ر جیاوازییه‌كى ئه‌وتۆمان نیه ئه‌گه‌ر هه‌موان پێوه‌ره نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانمان بكه‌ینه نه‌خشه رێگا بۆ چاره‌سه‌ر .
به‌بڕواى من كه ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستى گه‌یشتن به‌چاره‌سه‌رى گونجاو و گشتگیر هه‌مووان سودى زۆر باش له پڕۆژه پێشنیار كراوه‌كه‌ى براى به‌ڕێزم كاك د.به‌رهه‌م وه‌ربگرین كه له‌كۆبونه‌وه‌ى رۆژى 11/8/2015 ى مه‌كته‌ب سیاسى (ى.ن.ك) پاش دیراسه‌كردنى به زۆرینه‌ى ره‌هاى هه‌ڤاڵان په‌سه‌ندمان كرد.
جه‌ماوه‌رى خۆراگر و كه‌س وكارى شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
پێشمه‌رگه دلێر و گیان له‌سه‌ر ده‌سته‌كان
حزب و لایه‌نه سیاسیه تێكۆشه‌ره‌كان
من لێره‌وه جارێكى تر داوا له‌سه‌ر جه‌م حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كاراكانى گۆره‌پانى سیاسى كوردستان ده‌كه‌م كه چیتر كات به‌فیڕۆ نه‌ده‌ین و ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ى ماوه خۆمان له ده‌ورى مێزى گفتوگۆ ببینینه‌وه له پێناوى گه‌یشتن به‌سازانێكى نیشتمانى كه چاره‌سه‌رێكى گشتگیر و بنه‌ڕه‌تى كێشه‌كانمان بكات و خۆمان حه‌كیمى ده‌ردى خۆمان بین ده‌نا مێژوو ره‌حم به‌كه‌س ناكات، باهه‌موشمان ئه‌و راستیه‌مان له‌یاد بێت كه‌سیاسه‌تى ئه‌مڕۆمان سبه‌ى ده‌بێته مێژوومان و ده‌چێته به‌ر ده‌ستى نه‌وه‌كانى داهاتومان .
هه‌ر لێره‌وه داوا له جه‌ماوه‌رى كوردستان و كه‌س وكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدانیش ده‌كه‌م كه هه‌موو پێََكه‌وه وه‌ك ئه‌ركێكى نیشتمانى و نه‌ته‌وه‌یى سه‌رشانمان گوشارى خۆتان بخه‌نه سه‌ر سه‌ركردایه‌تى حزبه سیاسییه‌كان تا هه‌رچى زوتره به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن و هه‌موان به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م دۆخه ناسكه‌دا بكه‌ین.
بژى كورد ، بژى كوردستان
نه‌مرى بۆ شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كان
براتان
كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى
جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى (ى.ن.ك)
14ى ئاب/ 2015