فیدڵ کاسترۆ،سەرۆکی پێشووی کوبا بە بڵاوکردنەوەی نامەیەکی سەرئاوەڵا و بە بێ ئەوەی ئیشارەتێک بە کردنەوەی باڵویزخانەی ئەمریکا لە هاوانا بدات،بۆ جارێکی دیکە رەخنە لە سیاسەتەکانی واشنتۆن دەگرێ.
کاسترۆ لەم نامەیەدا کە بە بۆنەی ٨٩هەمین ساڵی لە دایکبوونی نووسیویەتی،سیاسەتی ئابووری ودەرەوەی ئەمریکا لە جەنگی دوەمی جیهانی بەملاوە دەخاتە ژێر پرسیار و مودەعی بووە کە واشنتۆن ملیۆنان دۆلار بە هاوانا قەرزدارە.بە وتەی کاسترۆ،ئەمریکا لە دوای دانانی گەمارۆکانی سەر ئەم وڵاتە لە ١٩٦٠ بەملاوە،دەبێقەرزەکانی بە کوبا بداتەوە.
دوای ٥٠ ساڵ،ئەمرۆ هەینی بڕیار وایە باڵویزخانەی ئەمریکا لە هاوانا بە ئامادەبوونی جۆن کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بکرێتەوە.مانگی رابردووش باڵویزخانەی کوبا لە واشنتۆن کرایەوە.
فیدڵ کاسترۆ لە دەستپێکی شۆڕشی کوبا لە ساڵی ١٩٥٩ تادەگاتە ٢٠٠٦،سەرۆکی ئەم وڵاتە بووە.