نوچه‌نێت-به‌غدا
دوای ره‌تكردنه‌وه‌ی واژووكردنی فه‌رمانه‌كانی له‌سێداره‌دان له‌ماوه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی خۆیدا، ئه‌مشه‌و فوئاد مه‌عسوم ئاشكرای كرد كه واژووی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كانی له‌سێداره‌دان كردووه كه ماوه‌ی رابردو كۆببوونه‌وه.
دوێنێ پێنجشه‌ممه مه‌عسوم رایگه‌یاند كه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی 700 كه‌سی له‌به‌رده‌سته و كه له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ودا كۆبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێیوایه ئه‌وه ناكۆكیی تائیفی لێده‌كه‌وێته‌وه نایه‌وێ ئیمزایان بكات.
زۆربه‌ی فه‌رمانه‌كان ده‌رهه‌ق به عه‌ۆه‌بی سوننه ده‌رچوون و فوئاد مه‌عسوم به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانی شیعه‌كان، پیوابوو واژووكردنی ئه‌و فه‌رمانانه ده‌یكاته به‌شێك له ململانێی شیعه‌و سوننه.
چاودێران پێیانوایه مه‌عسوم له‌ژێر فشاری لایه‌نه شیعه‌كاندا ئه‌مكاره‌ی كردووه دوای ئه‌وه‌ی كارتی خۆپیشاندان له‌دژی ئه‌ویان به‌كارهێناوه.