پۆلیسی بەحرەین،پێنج کەسی گومانلێکراوی دەستگیر کردووە ورایگەیاندووە:ئەم پێنج کەسە لە تەقینەوەکەی مەنامە ،پایتەختی ئەم وڵاتە بەشدار بوونە وهەر لەم پێوەندیەدا سوپای پاسدارانی تاوانبار کردووە کە دەستی لەم کردەوە تیرۆریستیەدا هەبووە.
تارق حەسەن،رەئیس پۆلیسی بەحرەین گوتویەتی کە گومانلێکراوەکان پێوەندییان بەسوپای پاسداران و حیزبوڵای لوبنانەوە هەیە.هەروەها وتیشی:ئەم پێنج کەسە لە ساڵانی رابردووش لە کردەوەی تیرۆریستی دیکەدا بەشدار بوونە.
ماوەی دوو حەتوو لەمەوبەر تەقینەوەیەک لە مەنامە رووی دا کە بووە بۆی کوژرانی دوو پۆلیس و بریندار بوونی شەش کەسی دیکە.وەزیری دەرەوەی بەحرەین ئێرانی تاوانبار کردووە کە لە پشتەوەی ئەم کردەوە تیرۆریستیە رۆڵی هەبووە.
پێوەندی ئێران و بەحرەین لە ٢٠١١ و دوابەدوای سەرکوتی ناڕازیانی شیعە لە لایەن دەوڵەتی بەحرەینەوە ، گرژی و ئاڵۆزی بۆتەوە.