نوچەنێت
بڕیارە بەیانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆببێتەوە و وەڵامێك بۆ سەرجەم لایەنەکان ئامادە بکات لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.
ئەندامێكی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند” ههڵوێستی ههموو لایهنهكان ئێستا روون و ئاشكرایه، بۆیه پارتیش سبەی هەینی كاژێر 02:30 خولەك له بارهگای مهكتهبی سیاسی ئهو پرسه باسدهكات”.
بە پێی زانیارییە ڕۆژنامەوانییەکان سبەی پارتی وەڵامی خۆی لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەنێت.
ماوەی دوو مانگە هەرێمی کوردستان بەدەم قەیرانی پرسی ویلایەتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە دەناڵێنێت و تا ئێستاش لایەنەکان نەگەشتوونەتە ڕێك کەتنێك کە تاڕادەیەك دڵخۆشی بۆ خەڵکی کوردستان بەدوای خۆیدا بهێنێت.