دوا نیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی13-8-2015 عبدالستار مجید وەزیری كشتوكاڵ وسەرچاوەكانی ئاو بەهۆی ئازاری گورچیلەكانی گەیێندرایە نەخۆشخانەی پاك لە هەولێر و دوای پشکنینی پزیشکی و وەرگرتنی چارەسەر وەزیری کشتوکاڵ گەڕێنرایەوە ماڵەوە.
لاپەڕەی تایبەتی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووك هەواڵی ئەوەی بڵاو کردەوە کە عبدالستار مجید وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی بوونی ئازارێکی زۆر لە گورچیلەی وەزیری کشتوکاڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی پاک لە شاری هەولیر و دوای وەرگرتنی چارەسەری وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەكانی ئاو گەڕێنراوەتەوە ماڵەوە و ئێستا لە بارودۆخێکی تەندروستی جێگیردایە.
