نوچەنێت
ئاژانسی هەواڵی شینگوای چین هەواڵێکی بڵاو کردەوە و لەو هەواڵەدا کوژرانی 50 کەس و بریندار بوونی 500 کەسی دیکەی ڕاگەیاند.
دوو تەقینەوەی بەهێز باکوری خۆرهەلاتی چینی هەژاند و دەیان کوژراو و برینداری بەدوای خۆیدا بەجێ هێشت،ئاژانسی شینگوای چینی هەواڵەکەی بەم شێوەیە بڵاو کردەوە:
درهنگانی شهوی رابردوو دوو تهقینهوهی بههێز له كۆگاییهكی مادهی تهقهمهنی پهیوهندیدار به یاری ئاگرین له بهندهری تیانجین له باكوری خۆرههڵاتی چین روویداوه و به هۆیهوه نزیكهی 50 كهس گیانیان له دهستداوه و 500 كهسی دیكه بریندار بوون و دهیان كهسیش چارهنووسیان نادیاره.
ئاژانسەکە ئەوەی دووپاتکردەوە کە تەقینەوەکان ئەوەندە بەهێز بوون دانیشتوانی ناوچەکە سەرەتا پێیان وابووە بوومەلەرزەیەکی بەهێزە و پێیان وابوو ڕووداوی سرووشتییە،بەڵام دواجار بۆیان ڕوون بووەتەوە کە تەقینەوەی کۆگای تایبەت بە یارییە ئاگرینەکان بووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز باس لەوە دەکات بەهۆی پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا و بازرگانی لە وڵاتی چین کوژرانی خەڵکی ئەو وڵاتە بە هۆی تەکنەلۆجیا لە ئێستا بووەتە شتێکی ئاسایی و ساڵانە بە دەیان وسەدان کەس زیاتر بەهۆی کاریگەرییە نێگەتیڤییەکانی تەکنەلۆجیاوە گیان لەدەست دەدەن.