نوچەنێت
پاڵاوگەی نەوتی گەیارە ٤٠ کیلۆمەتر لە قەزای مەخموورەوە دوورە ئەمڕۆ ئەو پاڵاوگەیە بە تەواوی خاپوورکراو فڕۆکەکانی هاوپەیمانان لەو ناوچەیە گورزێکی گەورە لە داعش دەوەشێنن.
دوای ئەوەی جموجوڵی هێزە چەکدارەکانی داعش لە پاڵاوگەی نەوتی گەیارە لە لایەن فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە هەستی پێ کراوە ،هاوپەیمانان بە توندی هێرش دەکەنە سەریان و لە ئەنجامدا زەرەرو زیانێکی زۆریان بە داعش گەیاندووە.
بەرپرسی کۆمیتەی مەخموری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لێدوانی بۆ دەزگا ڕۆژنامەوانییەکانداوە و ئەوەی دووپاتکردووەتەوە کە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان زەرەر و زیانێکی زۆریان لە چەکدارەکانی داعش داوە لە پاڵاوگەی نەوتی گەیارە و ئەو پاڵاوگەیە بە تەواوەتی لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی هاوپەیمانانەوە خاپوور کراوە و ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش کوژراون”.
بە پێی وتەکانی ڕەشاد گەڵاڵی زیاتر لە ٢١ تانکەری بارهەڵگر سوتێنراون ١٥ خانووی نزیك پاڵاوگەکە خاپوورکراوە،وە لە هەمان کاتدا ژمارەیەکی زۆر لە چەکدارانی داعش کوژراو و بریندار کراون.