نوچەنێت
ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆك وەزیرانی کار بەڕێکەری تورکیا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ جەهەپە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند ڕێگەکان بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختەمان دەبەن.
داود ئۆغلۆ دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆكی پارتی گەلی كۆماری توركیا ئێمە ماوەی 35 ڕۆژە لۆ کۆبوونەوەی بەردەوامداین بۆ گەشتن بە ڕێكکەوتنێک بۆ دروست کردنی حکومەتێکی نیشتیمانی بەڵام وا پێ دەچێت ئاراسەتەکان بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختەمان دەبەن.
لەو بارەیەوە سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری تورکیا وتی””ئاراستەکان بەرەو ئەوەن هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجامبدرێت، ئێمە ئامادەین بۆ ئەو هەڵبژاردنە، چونکە نابێت تورکیا بەبێ حکومەت بەڕێوەببردرێت”. هەروەها گوتیشی ” زۆربەی لایەنەکان باسی هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە، سەرۆککۆماریش دەتوانێت بە پێی دەستوور داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات”.
دوای ئەوەی لەگەڵ کەمال کڵچکدار کۆبوویەوە سەرۆك وەزیرانی کاربەڕێکەری تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلۆ وتی”” لەگەڵ جەهەپە لەزۆر بواردا هاوبیر بووین، بەڵام جیاوازی یەکجار زۆرمان هەبوو لەبارەی پەرەوەردەو دۆسیەی دەرەوە، هەروەها جەهەپە داوایانکردووە حکومەتێکی ریفۆرمی بەردەوام دروستبکرێت”. جەختیشیكردەوە كە متمانەی نێوان جەهەپە و ئاکەپە بەهێزتربوون”.
داود ئۆغلۆ دەربارەی گفتۆی لەگەڵ لایەنەکان رایگەیاند ” گفتوگۆکانمان لەگەڵ لایەنەکان یەکجار راشکاوانە بوون، هەدەپە هەر لەسەرەتاوە ئاشکرایانکرد کە نایانەوێت ببنە بەشێک لە پێکهێنانی حکومەت”.
داود ئۆغلۆ دەربارەی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا ڕایگەیاند ” گرووپە تووندڕەوە شەڕ ویستووەکان دەیانەوێت پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا پەکبخەن، بەڵام رێگە نادەین هیچ گرووپ و لایەنێک ئاژاوە لە تورکیا دروست بکات”.
داود ئۆغلۆ هۆشداری دەداتە سەرجەم گرووپ و لایەنە سیاسیەکانی تورکیا و وتی”ئاسایشی تورکیا بە قۆناغێکی سەختدا تێدەپەڕێت و ئەوانەی دەیانەوێت تورکیا بەرەو ناسەقامگیری ببەن، خەون دەبین”.