وڵامی ئێران بۆ ئەمریکا:ئەمریکا پشتگیری لە نائەمنی و تێکدانی ناوچەکە دەکات

0

مەرزیە ئەفخەم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران،ئەمڕۆ پێنج شەممە لە لێدوانیکدا وڵامی باراک ئۆبامای سەرۆکۆماری ئەمریکای دایەوە کە خوازیاری “گۆڕینی سیاسەت و ریبەڕی “ئێران بووە.ئەفخەم ئەم داوایەی ئۆبامای بە”دووبارە”ناوبردووە و رایگەیاندووە کە ئەمە ئەمریکایە کە دەبێ هەڵوێستی خۆی دەربارەی وڵاتانی سەربەخۆ بگۆڕێ.

ئەفخەم وێڕای رەدکردنەوەی ئیدەعاکەی ئۆباما کە بە ماڵپەڕی بەناوبانگی مایکی وتبوو ئیران رۆژ بە رۆژ تەریک و پەراوێز دەکەوێت، رایگەیاند:باراک ئۆباما راستییەکانی چوار دەیەی رابردووی ئێرانی لە بەرچاو نەگرتووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها ئەمریکای بەوە تاوانبار کردووە کە بە دوور کەوتنەوە لە بەرژەوەندیە واقعیەکانی خەڵکی وڵاتەکەی،دەستپێشخەری و پشتگیری لە سیاسەتی شەڕانگێزی، نائەمنی و ناسەقامگیربوونی ناوچەکە دەکات.

ئەفخەم لە درێژەدا دەڵێ:پشتگیری هەمە لایەنەی ئەمریکا لە دەوڵەتی ئیسرائیل،زەربەی لە پرستیژ و نفووزی ئەمریکا داوە لە ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com