سیروان خۆشناو : گەڕان بە دوای مەرقەکانی بن دیواران
پشت دیواران مەگەرێن ، بەردەکان گۆرانی دلێن شەوانە
کاتژمێرەکان دەخەنە نێو گۆڕی بەیانیان و
لەسەر پشتی پیرە پیاوێکی بەرگ سەوز مشکەکان بەخێو دەکەن ، سەیرکە شوشەی ئەو پەنجەرە شکاوانە
بوون بە سنوری و بوون و نەبوون
پشت دیواران مەگەڕێن ، دارەکان گۆرانی سپی سپی دەلێن
شەوان
لەسەر مێزی خیالێکدا
لەسەر خەیالی پەرۆیەکی کۆندا
لەسەر پەرۆی مێزێکدا
لەسەر کۆنە مەراقێکی خەیال پربوو ی
سەرمێزێکی پەرۆ بەسەری ئەم ولاتە هەزار لەت بووە پێکی شەرابی هات و نەهاتی قەدەر هەڵدەدەن
بەیانیان
لەسەر قینی شەوێکی ماتی مەست بوو
بە دەرزی ژان شکێن و
نوسینی پشت ئەستوور وەک مریشکێکی سەربڕاو پەلە قاژەمانە و
لە نیوەرۆیاندا
بەسەر لاشەی رۆژنامەیەکی مردوودا چاوەکانمان هەڵدەگەڕێنەوە و بە بالای تەلارە چاو سەوزەکاندا هەلدەشاخێن
تۆ سەیرکە بن دیوار و پشت دیوار و سەر دیواران
و تەنانەت شارەکنیش
مەگەڕێن
لە سەر هەر دەم و چاوێکمان نوسراوە قین
مەراق بۆ گەڕان بە دوای سەفەرنامەیەکدا لە ئاودەستی ژیاندا نان دەخۆین و
لە چێشتخانەدا گوو دەکەین