خەڵاتی جیهانیی ئازایەتی دەدرێ بە ژنە بەندکراوێکی ئێرانی

0

تۆڕی جیهانیی بەرگری لە مافی کارتۆنیستەکان رادەگەیەنێ کە ئاتێنا فەرقەدانی،کارتۆنیستی ئێرانی کە ئیستا لە زیندانە وەک براوەی ئەمساڵی خەڵاتی ئەم رێکخراوە دیاری کراوە.

ئەم خەڵاتە بڕیار وایە کە لە ٥ی سێبتامبری ئەمساڵ ،هاوکات لە گەڵ دانیشتنی ساڵانەی ئەنجومەنی کاریکاتوریستەکانی چاپەمەنیەکانی ئەمریکا،لە لایەن رابێرت راسڵ دامەزرێنەر و مودیری بەرێوەبەریی ئەم تۆڕە جیهانیە، بە شێوەی غیابی پێشکەش بە ئاتێنا فەرقەدانی بکرێ.

خاتوو فەرقەدانی یەکەم ژنی کارتۆنیستی جیهانە کە بە شێوەی تاکەکەسی ئەم خەڵات دەباتەوە.ئەم خەڵاتە ساڵی ٢٠١٤ بە شێوەی هاوبەش درا بە دوو کارتۆنیست لە هێند و فەلەستین کە یەکەمین ژنانی جیهان بوون ئەم خەڵاتەیان نە نەسیب بوو.

تۆرێ جیهانیی بەرگری لە مافی کاریکاتۆریستەکان،خەڵاتی ئازایەتی خۆی ساڵانە پێشکەش بەو کەسانە دەکات کە بە هۆی کێشانی کاریکاتێر و نەبوونی ئازادی رادەڕبڕین کەوتبێتنە مەترسییەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com