نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌ی ئاری هه‌رسینی په‌ڕله‌مانتاری حیزبه‌كه‌ی ده‌داته‌وه و به “بۆچوونی شه‌خسی” وه‌سفی ده‌كات، ده‌یشڵێت: “پارتی نه له‌گه‌ڵ درووسبوونی گرژییه و نه له‌گه‌ڵ درووستبوونی دوو ئیداره‌ییه”.
له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئه‌و په‌یامه‌ی ئاری هه‌رسین، گوزارشت له سیاسه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان ناكات، وه‌ك ئه‌و وتی: “ئه‌و په‌یامه‌ی ئاری هه‌رسین ره‌ئییه‌كی شه‌خسییه كه وه‌ك ئه‌ندام په‌ڕله‌مانێك بۆچوونی خۆی ده‌ربڕیوه، چونكه پارتی دیموكراتی كوردستان، نه له‌گه‌ڵ درووستبوونی گرژییه و نه له‌گه‌ڵ درووستبوونی دوو ئیداره‌ییه، ره‌تی كردۆته‌وه و ره‌تیشی ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و نه‌رمی نواندنه‌یش كه له ساڵانی رابردوودا نواندوومانه، بۆ ئه‌وه‌یه كه متمانه‌یه‌ك له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستاندا درووست بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه كار بكه‌ین و ئه‌م وڵاته به‌ڕێوه‌به‌رین، له‌و پێناوه‌یشدا قوربانی زۆرمان داوه”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، به دووری زانی كه له داهاتوویشدا حیزبه‌كه‌ی په‌نا بۆ سیاسه‌تێكی له‌و شێوه‌یه ببات، وتیشی: “رێبازی بارزانی و مێژووی پارتی ئه‌وه ده‌خوازن، كه هه‌موو هه‌وڵێك بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌لێنێك و هیچ درزێك نه‌كه‌وێته نێوان یه‌كبوونی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییمان و هیچ شتێكی نه‌خوازراو نه‌یه‌ته‌دی”.
رۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی (13/8/2015) ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان، له په‌یامێكدا كه ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، داوای دوو ئیداره‌یی ده‌كات، ئاری هه‌رسین له په‌یامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: “عه‌قل ئه‌ڵێت دانوسان و سازان گه‌یوه‌ته بنبه‌ست. ئیتر موجه‌مه‌لات و هه‌وڵی دیپلۆماسی هیچی لێ شین نابێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش داوا له به‌ڕێزتان ئه‌كه‌م له ئێستادا له بری هه‌وڵدان بۆ موسته‌حیلاتی سازان، بیر له دیپلۆماسیه‌تی ئاماده‌كاری بۆ دو ئیداره‌ییه‌كی دوور له خوێنڕشتنی مناڵی فه‌قیرو هه‌ژارو، ته‌ڵاقێكی بێ ئازار بكه‌نه‌وه. قه‌یدی چیه دوو برا كه له ماڵێكدا پێكاوه نه‌سازان، دراوسێی یه‌كتربن، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی خوای گه‌وره ساڵحیان ئه‌كات”.
هه‌روه‌ها له په‌یامه‌كه‌یدا روو له نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: “مه‌هێڵه ئه‌م مێژووه ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی براكوژی هه‌زارباره بێته‌وه، چونكه مێژوو لێت خۆش نابێت… ڕه‌نجیشمان به‌زایه ئه‌چێت”.