نوچه‌نێت: هه‌ولێر
راوێژكارێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، له دوای ره‌تكرردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م هه‌قه هه‌مووان هه‌مان پرسیاری پارتی بكه‌ن و بپرسن “سازان له‌سه‌رچی”، له باره‌ی ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه له لایه‌ن (یه‌كێتی و گۆڕان و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ)ه‌وه وتی: “ئیدی هیچ مانایه‌ك بۆ باسكردن له سازان نامێنێ و هه‌ر جۆره ڕاگه‌یاندنێكی ئه‌ولایه‌نانه به پابه‌ند بوون به سازانه‌وه ده‌چێته خانه‌ی خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك”.
دڵشاد عه‌بدولره‌حمان راوێژكاری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح جێگری دووه‌می سكرتێری گشتی حیزبه‌كه‌ی هاته ده‌نگ و وتی: “ئێستا هه‌قمانه ئه‌و پرسیاره‌ی كه ماوه‌یه‌كه له پارتیمان ده‌كرد كه سازان له‌سه‌ر چی ده‌كه‌ن هه‌مان پرسیاریش له‌لایه‌نه‌كانی تر بكه‌ین”.
راوێژكاره‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، وتیشی: “به‌كوردی و به‌كورتی ڕه‌فزكردنی پڕۆژه‌كه‌ی دكتۆر‌و خاوه‌ندارێتی نه‌كردنی له لایه‌ن چوار لایه‌نه‌كه‌وه، ده‌رفه‌تێكی زێڕینی سازانی له ده‌ستدا، كه تیایدا خه‌ڵكی كوردستان سودمه‌ند ده‌بوون، نه‌ك ئه‌م گروپ و ئه‌و گروپ یان ئه‌م به‌رپرس و ئه‌و به‌رپرس و ئیدی هیچ مانایه‌ك بۆ باسكردن له سازان نامێنێ و هه‌ر جۆره ڕاگه‌یاندنێكی ئه‌ولایه‌نانه به پابه‌ند بوون به سازانه‌وه، ده‌چێته خانه‌ی خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵك” .