ژێنڕاڵ ریمۆند ئۆدێرنۆ:تەنها چارەسەری عێراق دابەشبوونیەتی

0

فەرماندەی ستادی هاوبەشی ئەرتەشی ئەمریکا لە لێدوانێکی جەنجاڵیدا رایگەیاندووە کە بە ئەگەری زۆر،تەنها چارەسەر بۆ دەربازبوونی عیراق لە قەیرانەکانی، دابەش بوونی ئەم وڵاتەیە.

بە پێی کەناڵی خەبەری سکای نیوزی عەرەبی،ژێنڕال ریمۆند ئۆدێرنۆ کەبریار وایە سبەی هەینی بە شێوەی فەرمی خانەنشین بکرێت،لە دانیشتنی لە گەڵ هەواڵنێران،سەبارەت بە ئایندەی ململانێی تایفی و مەزهەبی عێراق گوتویەتی: پێکهێنانی ئاشتی لە نیوان شیعە  وسوننەی ئەم وڵاتە رۆژ بە رۆژ دژوارتر دەبێتەوە،لە سەر ئەو باوەڕەم کە عێراق لە داهاتوو وەک ئەوەی کەلە رابردووە بینیومانە ،نامێنێتەوە.

ژێنڕاڵ ریمۆند ئۆدێرنۆ سەبارەت بە دابەشبوونی ئەم وڵاتە دەڵێ:ئەم دابەشبوون و هەڵوەشانەوەیەی عێراق بەستراوەتەوە بە هەل و مەرجی ناوچەکە و بڕیاری کەسایەتیە سیاسیەکان،وتیشی:نازانم ئەم بابەتە چۆناوچۆن جێبەجێ دەکرێ،بەڵا ئەوە دەزانم کە  دابەشبوونی عێراق، تەنها رێگاچارەیە بۆ کۆتایی هێنان بەکێشمەکێشانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com