نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئاری هه‌رسین ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات، له په‌یامه‌كه‌دا داوا ده‌كات، كه بۆ به‌رگرتن له درووستبوونی شه‌ڕی ناوخۆ و شه‌ڕی براكوژی، دوو ئیداره‌یی درووست بكه‌ن.
ئاری هه‌رسین كه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبه‌یه له سلێمانی، روو له نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت: “مه‌هێڵه ئه‌م مێژوه ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی براكوژی هه‌زارباره بێته‌وه، چونكه مێژوو لێت خۆش نابێت… ڕه‌نجیشمان به‌زایه ئه‌چێت”.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئاری هه‌رسین
برای به‌ڕێزم، جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان ئیدریس بارزانی
سڵاوی گه‌رم…
عه‌قل ئه‌ڵێت دانوسان و سازان گه‌یوه‌ته بنبه‌ست. ئیتر موجه‌مه‌لات و هه‌وڵی
دیپلۆماسی هیچی لێ شین نابێته‌وه. هه‌ر بۆیه‌ش داوا له به‌ڕێزتان ئه‌كه‌م له ئێستادا له بری هه‌وڵدان بۆ موسته‌حیلاتی سازان، بیر له دیپلۆماسیه‌تی ئاماده‌كاری بۆ دو ئیداره‌ییه‌كی دوور له خوێنڕشتنی مناڵی فه‌قیرو هه‌ژارو، ته‌ڵاقێكی بێ ئازار بكه‌نه‌وه. قه‌یدی چیه دوو برا كه له ماڵێكدا پێكاوه نه‌سازان، دراوسێی یه‌كتربن، هه‌تا ئه‌وكاته‌ی خوای گه‌وره ساڵحیان ئه‌كات؟
مه‌هێڵه ئه‌م مێژوه ڕه‌شه‌ی شه‌ڕی نه‌گریسی براكوژی هه‌زارباره بێته‌وه، چونكه مێژوو لێت خۆش نابێت… ڕه‌نجیشمان به‌زایه ئه‌چێت…
له‌گه‌ڵ ڕێز و خۆشه‌ویستیم…
ئاری محه‌مه‌د هه‌رسین