بەکر مستەفا بۆ نوچەنێت: ناكرێ هونەر تێكه‌ڵی ئەو درۆیە بكرێ كەسیاسیەت دەیكات

0

بەکر مستەفا بۆ نوچەنێت: ناكرێ هونەر تێكه‌ڵی ئەو درۆیە بكرێ كەسیاسیەت دەیكات

درامای كوردی لاسای کردنەوەی هونەری دەوروبەرمانە

هەموو شتێك بەدژایەتی بكرێت هونەر بەخۆشه ویستی دەكرێت

ئالان عومه‌ر/ نوچه‌نیت

هونه‌رمه‌ند به‌كر مسته‌فا وەک هونەرمەندێکی بواری شانۆو دراما ناسراوو خۆشەویستی بینەری کوردە، لەم دیمانەی نوچەنێت، تیشک دەخاتە سەر ئەزمونی کاری هونەری خۆی، تێڕوانینەکانی لەسەر دۆخی ئەمڕۆی هونەری کوردی باس دەکات و نیگەرانە بەو منافەسەو ملاملانێیەی ئەمڕۆ بواری هونەریشی گرتۆتەوە.

ئالان/ له‌بواری دراماو شانۆ كارت كردوه‌ سه‌ره‌تا له‌كام بواره‌وه‌ ده‌ستت پێ كرد؟ له‌كام بواریان زیاتر له‌ ئه‌دای خۆت رازیت؟

به‌كرمسته‌فا/ كه مناڵ بووم له قوتابخانه مه‌وله‌وی ماموستای ئازیزم (حمه كاكه)دنیایی وێنه كێشانی به من ناساند، هینده دلخۆش بووم به وه ی ئه ووێنانه‌ ی من ئه م كێشا له قوتابخانه هه ڵی ئه واسین و ناوی منی له سه رئه نووسی، پاشان ماموستای گه وره (عوسمان حمه امین) هەڵی بژاردم بۆ دنیایی موزیك، له بۆنه كانی قوتابخانه دا گۆرانی پێده ووتم دواییش وه كو ئوكوردوین ژه‌ن ئامادەی كردین بۆ تیپی موسیقای پیره میردی مناڵان. له به رئه وه ی باوكم كاریگەری دینی به سه ره وه بوو، رێی لێگرتم پاشان هه ستم كرد له قوناغی ناوه ندی ئه چوم بۆ هه موو ئه وشانۆیانه ی ئه وكات نمایش ده كرا، بۆیه زۆرتر به هرەی نواندن بووه یەكەم هەڵبژاردنی راسته قینەی خۆم و خۆمم تیادییەوه.

ئالان/ له‌م ماوه‌ چه‌ند ده‌رهێنه‌رێك وایان باس كردوه‌ كه‌به‌رهه‌م هێنانی دراما ئه‌وه‌نده‌ی كاری كه‌رتی تایبه‌ته‌ ئه‌وه‌نده‌ ئه‌ركی حكومه‌ت نیه‌ ، هه‌ندێكی تریش پێیان وایه‌ مادام له‌وبواره‌ سه‌رمایه‌داری ناكرێت ئه‌ركی حكومه‌ته‌ كاربكات بۆ دراما تۆ رات چیه‌؟.

به‌كرمسته‌فا/ بەبروای من بۆ میللەتی كورد هێشتا نەگونجاوە بەرهەمهێنانی دراما بخریته ئەستۆی كەرتی تایبەت، زیاتر ئەركی حكومەته، لەبەرئەوەی كەرتی تایبەت بۆ قازانجی مادی خۆی ئەگەرێت ئەوەش ماویەتی لەبەرئەوە هێشتا وەكو نەتەوەی كورد له قوناغی خۆناساندنداین بەكلتوری میلله تان، ئەركی حكومەتیش ئەوەیه كار بۆ دراما بكات ئەوەی باسمان لێوە كرد تیا بەرجەستەبێت و دوربێت له حیزبایەتی و دەستتێوەردان.

ئالان/ به ‌به‌‌راوورد له‌گه‌ڵ دراما بیانیه‌كاندا له‌رووی ته‌كنیك و كامێراو زۆرباری هونه‌ری تر، دراما كوردیه‌كان له‌ ئاستی پێویست نین، چی بكرێ بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و گرفتانه‌؟.

به‌كرمسته‌فا/ زۆر راستە ئێمە ئێستاش لەزۆربەی كارەكاندا بەسیستەمێك كاردەكەین له دنیادا بەسەرچووەو كاری پێناكرێ، بەرای من ته‌كنولوژیا كادری بەئەزموونی دەوێت دەكرێت رابهێنرێن لەسەر شێوازی بەكارهێنانەكەی تا لەروی تەكنیكیەوه ئێمەش لەكارەكانمان رازیبین.

ئالان/ زۆر ئه‌وترێت هەبوونی درامای بیانی كاریگەری خراپی هەیە، به‌رای تۆ ئه‌وكاریگه‌ریه‌ خراپانه‌چین خۆ ناكرێت سانسۆری هه‌موو به‌رهه‌مێك بكرێت؟.

به‌كرمسته‌فا/ بینەر ئازاده بۆ هەڵبژاردنی هەرشتێك كەچێژی لێوەربگرێت، یان خۆی ئیختیاریكات و بینەری بێت، ئەو درامایانه خۆ ئەگەر دوبلاژ كراویش نەبن به لای بینەرەكەیەوە گرنك نیە، جاران له سلێمانی زۆرترین بینەری فلمی هیندی هەبوو، لەسینەماكان یەك پیتیشی لێ تێنەدەگەیشتن، بەرای من كارێكی بیانی گه ر خۆی لەقەرەی شێواندنی كۆمەڵگای كوردی نەدا پیشاندانی كارێكی ئاساییه.

ئالان/ له‌درامای نامه‌كانی ئه‌شره‌ف، رۆڵی قایمقام ئه‌بینی، قایمقامێك كه‌زۆر ترسی هه‌یه‌ پۆسته‌كه‌ی خۆی له‌دەست بدات، تۆ به‌ واقیعی ئه‌وجۆره‌ به‌رپرسانه‌ كه‌هه‌موو شت قبوڵ بكه‌ن بۆ پاراستی كورسیه‌كانیان تاچه‌ند ده‌بینی؟ یان به‌ده‌ر له‌په‌یامی نوسه‌رو ده‌رهێنه‌ر ئه‌تویست به‌ورۆڵه‌ چی بڵێیت؟.

به‌كرمسته‌فا/ سەرۆك و كاربەدەستی ووڵاتانی رۆژهەڵات هەموو ئەو قایمقامەن، ئەوەی ئیستا لەناوچەكەدا روئەدات واخەریكە ئەو پەیكەرانە یەك بەدوای ئەوی تردا تێك ئه شكێن دیاره منیش بۆ قایمقامی ئەمەم ووت كەروئەدات دەسەڵات بۆ خزمەتە نەك بۆئەوەی میلەت بەخزمەتكار سەیر بكرێت.

ئالان/ له‌زۆرێك له‌وبه‌رهه‌مانه‌ كەبه‌شداریت كردوە كۆمیدیاو تراژیدیا تێكه‌ڵه‌ مه‌به‌ست چیه‌؟ له‌ كاتێكدا ئه‌و دووبواره‌ دوولایه‌نی پێچه‌وانه‌ی یه‌كترن؟ تاكتیك بۆ راكێشانی بینه‌ری زیاتره‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌تانه‌وێ بیڵین؟ یان چیتر؟.

به‌كرمسته‌فا/ كاری هونەری تراژیدیا بێت یان كومێدی دووپێكهاتەی هونەرن ئێمەش وەكو زۆربەی گەلان هونەرمان وەرگرتووه داهێنەری نین، كەواته نەكومیدیامان بەبێ ترژیدیا وەرگرتووه نە بەپێچەوانەوە، هەڵبژاردنی كومیدیا بۆ ئەم سەردەمه په یوەندی بەبارودۆخی ژیان و بینەری ئەم ساتەوە هەیه.

ئالان/ ئێستاو ئاینده‌ی درامای كوردی چۆن ئه‌بینی؟.

به‌كرمسته‌فا/ ئێستا درامای كوردی بەلاسایی كردنەوەی ئەوكارانە، ده بینم كە لەدەوروبەرمان دەكرێ وەكو لاسایی كردنەوەی كارەكانی باب الحارە ی سوری و كورتە فیلمە ئێرانیەكان بەداخەوە سیناریۆ نووس و دەرهێنەرەكان وەكو شاعیرەكانی سەردەمی محوەالامیەوان غەیری ئەوەی لەكەناڵەكان بەپەیوەندی شخصی كاریان بۆ مەیسەر ئەبێت گوێ نادریتە چۆنیەتی كارەكه.

ئالان/ ئه‌وه‌ی هه‌ست ئه‌كرێت چۆن له‌حزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان كوتله‌و كوتله‌كاری هه‌یه‌ له‌ناو هونه‌رمه‌ندانیش هه‌ مان شت ده‌بینرێت، نه‌ك بۆ مانای گروپێك بن پێكه‌وه‌ كار بكه‌ن، به‌ڵكو به‌و مانای كه‌ ئه‌وه‌ی له‌ كوتله‌ی فڵان ده‌رهێنه‌ر نه‌بێت، یان له‌ كوتله‌ی ده‌رهێنه‌ری منافسی بێت، كاری پێ ناكات. به‌رای تۆ ئه‌مه ‌ئاسه‌واری باش یان خراپ كامیان جێده‌هێڵێت به‌سه‌ر هونه‌ری كوردییه‌وه‌؟ تاچه‌ند هه‌ستت به‌مه‌ كردوه‌؟ بۆچی ئه‌بێت وا بێت؟.

به‌كرمسته‌فا/ مێژووی هونەر له‌گەڵ دروستبونی مرۆڤایەتیه. كاتێك مرۆڤ فێری قسەكردن نەبوە هونه ری گێرانەوەی بەجەستە زانیوه، پێش ئەوەی ئابوری یان هیچی لەسیاسەت زانیبێ، واتە دەكرێت بڵێین هونەر خۆرسكه زانستە دەستكردەكان نیه، ناكرێ ئەوە تێكه‌ڵی ئەو درۆیە بكرێ كەسیاسیەت دەیكات. من زۆرنیگەرانم لەو بارودۆخەی ئێستا لەناو هونەرمەنداندا هەیە. هەموو شتێك بەدژایەتی بكرێت هونەر بەخۆشه ویستی دەكرێت. بەڕای من هونەر جۆرێ نیە له دژایەتی كردن، بەڵكو فەلسەفەكانی ژیان له نووسینێكی ساردو سرەوە ئەكاتە نزیك بوونەوه لە لەبەرجەستەكردنی ئەوشتانەی عەقڵ دركی پێدەكات. ئەم دژایەتیكردنە سیاسەتی سەقە توو عەقڵی نەفام ونەخۆش دروستی كردووە هیوادارم قەلاچۆی كەین تا ئافاتەكە تەرو ووشكی نەسووتاندووه.

پرۆفیلی هونه‌رمه‌ند

له قوناغی سێیەمی بەشی دەرهێنانی پەیمانگای هونەره جوانەكانی سلێمانی بووە، دەستگیركراوەو 15 ساڵ حوكمدراوە، دووساڵ و نیوی له زیندان بەسەر بردووە.

له‌2007 به تاقیكردنەوەی ساڵانە په‌یمانگای تەواوكرووە بەشی دەرهینان.

ئێستا وێڕای ئەوەی بەردەوامە لە خزمەتی هونەر بەبازرگانیكردنی موڵك خەریكە.

خۆشی دەڵێت”بەرەو بەرزایی ئەرۆم گەرچی وردم.. خاكی بەرپێی تێكۆشه رێكی كوردم”

دەشڵێت” زۆرسه رسامی “هیمن”ی شاعیرم.

لەم وێنانەی خوارەوە بەشێک لەکارە هونەرییەکانی هونەرمەند ببینە…

Share.

About Author

وەڵام بنێرە

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com