زەریف:رێکەوتنی ئەتۆمی دەرفەتێکە بۆ بەرەورووبوونەوەی ئیسرائیل

0

بە پێی راپۆرتی کەناڵی هەواڵی”المنار”کەرۆژی چوارشەممە،١٢ی ئاگۆست بڵاو بۆتەوە،جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیداری فەرمی خۆی لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵا لە بەیروت،رایگەیاندووە کە رێکەوتنی تەتۆمی ئەم وڵاتە لە گەڵ رۆژئاوا،دەرفەتێکی میژووییە بۆ بەرەوروو بوونەوە لە گەڵ مەترسیەکانی ئیسرائیل.

بڵاو بوونەوەی ئەم لێدوانەی زەریف،بۆتە باسێکی گەرم و جێی سەرنج بە تایبەتی کە مانشێتی زۆرێک لە راگەیەنەکانی ئیسرائیلی بۆ تەرخان کراوە.

زەریف لە بەیروت رایگەیاندووە :رێکەوتنی ئەتۆمی رۆژئاوا لە گەل ئێران،بۆتە دەرفەتێکی مێژوویی بۆ پەرەپێدان بە هاوکاری ناوچەیی و بەرەوروو بوونەوە لە گەڵ رادیکاڵیزمی مەزهەبی و هەروەها بەرپەرچ دانەوەی ئەو مەترسیانەی کە لە لایەن ئیسرائیلەوە دینە ئاراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com