جێگری سەرۆک وەزیرانی کۆریای باکوور لەدار دراوە

0

ئاژانسێکی هەواڵدەریی کۆریای باکوور رایگەیاندووە کە جێگری سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە،دوابەدوای رەخنەگرتنی لە سیاسەتەکانی کیم جونگ ئون سەرۆکی ئەم وڵاتە،لە دار دراوە.ئەو بەرپرسەش کە ئێعدام کراوە تەمەنی ٦٣ ساڵ بووە  وساڵی پار بۆ ئەم پۆستە دانراوە.

هەواڵنێریی”یون هاپ” لە کوریای باشوور،رۆژی چوارشەممە ١٣ی ئاگۆست لە راپۆرتێکداباس لەوە دەکات کە “جوئە یونگ گون”جێگری سەرۆک وەزیرانی کۆریای باکوور لە لایەن سەرۆکی ئەم وڵاتەوە لە دار دراوە.

لە راپۆرتەکەی یون هاپدا هاتووە:چوئە یونگ لە مانگی رابردووە،رەخنەی لە سیاسەتی سەرۆکی وڵاتەکەی گرتبوو .وەزارەتی کاروباری یەکگرتنەوەی هەر دو کۆریا لە سیئۆل بە ئاژانسی رۆیتێرزی راگەیاندووە”چوئە ساڵی رابردووە وەک جیگری سەرۆک وەزیران دیاری کرا،بەڵام لە هەشت مانگی رابردووەوە تا وەک ئیستا نەبینراوە.

کیم جونگ لە دوای مەرگی باوکی لە ٢٠١١ بووەتە سەرۆک کۆریای باکوور.لەو کاتەوە تا وەکوو ئیستا ٧٠ کەس لە بەرپرسانی وڵاتی لە ناوبردووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com