بە پێی ئاژانسەکانی هەواڵ،لە ئەمڕۆە(١٣ی ئاگۆست)دەوڵەتی سوئیس هەموو ئەو گەمارۆیانەی کە خستبۆیە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران،بە شێوەیەکی یەک لایەنە هەڵدەوەشێنێتەوە.
دەوڵەتی سوئیس رایگەیاندووە : بە پێی رێکەوتنی ئێران و گروپی 1+5 لە وییەن،هەموو گەمارۆکانی سەر وكاتی ئێران لادەبات.لە راگەیەندراوی دەوڵەتی سوئیسڕا هاتووە :ئەنجومەنی فێدڕاڵی سوئیس ،ئامادەیە بۆ پشتگیری کردن لە بەرێوەچوونی رێکەوتننامەی ئەتۆمی و هەروەها بۆ بەرەوپیشبردنی بەرژەوەندیەکانمان و پەرەپێدان بە پێوەندی دوو لایەنە لە گەل ئەم وڵاتە،گەمارۆکانی سەر ئێران هەڵبگرێ.
ئێران و گرووپی 1+5 دوای ١٢ ساڵ وتووێژ و دانوستان سەبارەت بە چارەسەری پرسی ئەتۆمی،سەرئەنجام لە مانگی گەیشتنە رێکەوتن.