نوچە.نێت
نازی عەزیزی رایدەگەیەنێت ” ماوەیەكی زۆرە دەزگا راگەیاندنەكانی یەكێتی بایكۆتیان كردووم و گۆرانییەكانم پەخش ناكەن. هەروەها بۆ هیچ بۆنە و ئاهەنگێكی سەر بەو حیزبە بۆم نییە گۆرانی بڵێم”
هونەرمەند نازی عەزیزی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە روداوی راگەیاند ” بۆ هیچ بۆنە و ئاهەنگێكی سەر بەو حیزبە بۆم نییە گۆرانی بڵێم، ئەمەش دوای ئەوە هات من گوتم كاك مەسعودم خۆشدەوێت و رێزی دەگرم، بەڵام ئەوان ئەو بۆچوونی تایبەتی منیان بە دڵ نەبوو، بۆیە بایكۆتیان كردووم.”
هەر لەو لێدوانە رۆژنامەوانیەشدا دەڵێت ” هیچ كێشەیەكی لەگەڵ خەڵكی شاری سلێمانیدا نییە و زوو زووش سەردانی ئەو شارە دەكات و ئاهەنگی تایبەت بۆ خەڵكەكەی ساز دەكات تێکەڵی سیاسەت نابێت”.
نازی عەزیزی خاوەنی ٣ ئەلبومی گۆرانیەو دوو ئەلبوومی گۆرانی فارسیشی بڵاوكردووەتەوە.

