ئەم قۆناغە پێویستی بە پێگەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی هەیە، پێویستی بە یەک سەنگەری و یەک هەڵوێستی هەیە

0

نوچە.نێت

هونەرمەند هەڵکەوت زاهیر  پشتیوانی خۆی بۆ مانەوەی بارزانی رادەگەیەنێت دەڵیت” تاکو ئەمرۆ بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکایەتییەکی سەرکەوتووی ئەم باردۆخەی کردووە کەڕووی لەوڵاتەکەمان کردووە، چاوخشانێک بەچالاکییەکانی جەنابی لەماوەی ئەم شەڕەی کە ئێخەی کوردی گرتووە، پێمان دەڵێت سەنگ و قورسایی سەرکردە لەسەر ئاستی جیهان چەند گرنگ بووە، و چەند هاوکاربووە بۆ سەرکەوتنی کورد.

ئاوازدانەری ناوداری کورد هەڵکەوت زاهیر لە پەیجی تایبەتی خۆی بابەتێکی بڵاوکردوەتەوە تێیدا پشتیوانی مانەوەی بەرێز بەسعود بارزانی دەکات لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان.

لەبەشێکی بابەتەکەی هەڵکەوت زاهیردا هاتوە و دەڵیت”داوامە ئەو درز لەو سەنگەرەدا دروست نەکەن، کەپێشمەرگەو هونەرمەند و سیاسی و رۆشنبیرو جەماوەری کوردستانی لەخۆیدا کۆکردۆتەوە من وەک هونەرمەند و ئاوازدانەرێک بەوپەڕی بڕواوە، داوا و پشتیوانی خۆم، بۆ جەنابی کاک مەسعود بارزانی لەسەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەم قۆناغە هەستیارەدا رادەگەیەنم.”

لەبەشێکی تری ئەو بابەتەدا هەڵکەوت زاهیر پێی وایە کە ” قارەمانێتی پێشمەرگە نەبێ، شەڕی داعش دەگاتە دەرگاکانی هەمووتان، ئەو قارەمانێتیەی پێشمەرگەش پێویستی بەهاوکاری نێودەوڵەتییە، ئەو هاوکارییە نێودەوڵەتیەش قورسیەتی جەنابی سەرۆک لەبەدەستهێنانیدا کاریگەر بووە، یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانیش زیاتر پێگەی سەرۆکایەتی هەرێمی نەخشاندووە.”

ئەوهونەرمەندە دەشڵیت “داوا لەسیاسییەکانی وڵات دەکەم، بەکێشەو دروستکردنی ئاڵۆزی درز لەم سەنگەرە هاوبەشەی کورددا دروست نەکەن، ئاخر بۆ جاری یەکەمە کورد بەهەموو بڕواکانییەوە، بەهەموو جیاوازییەکانییەوە، تەنانەت بەجیاوازی بەشەکانی تریشەوە لەیەک لەیەک سەنگەردا کۆبۆتەوە.”

لەکۆتایی بابەتەکەدا دەڵیت” لێرەوە داوا لەسیاسییەکانی کوردستان دەکەم، پێگەو قورسیەتی سیاسی و دیپلۆماسی و کەسایەتی جەنابی سەرۆک کاک مەسعود بارزانی، هاوکات دۆخی کوردستان و ناوچەکە رەچاوبکەن،تکامە، ئەگەر بەسەر کینە مێژوییە سیاسییەکاندا ئەگەر زاڵیش نین، لەم قۆناغەدا هەنگاوی بەسەردابنێن و ململانێکانیان هەڵگرن بۆ ئەوکاتی دۆخی ناوچەکە ئارام دەبێتەوەو کورد بەسەرکەوتووی ئەم قۆناغە سەختە تێدەپەڕێنن.
بەڵێ ئەم  قۆناغە پێویستی بە پێگەی جەنابی کاک مەسعود بارزانی هەیە، پێویستی بە یەک سەنگەری و یەک هەڵوێستی هەیە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com