نوچه‌نێت-سكای نیوز
به‌گوێره‌ی ئاژانسی سكای نیوز، دوای چوار مانگ له راوه‌ستانی ناردنی نه‌وتی كوردستان بۆ ئێران، دووباره به تانكه‌ر نه‌وت ئاراسته‌ی ئێران كرایه‌وه له حاجی ئۆمه‌ران و باشماخه‌وه.
په‌یامنێری سكای نیوز ده‌ڵێت ته‌نیا له حاجی ئۆمه‌رانه‌وه رۆژانه 200 تانكه‌ر ده‌چنه ئێران كه هه‌زاران تۆن نه‌وتی ره‌شیان هه‌ڵگرتووه و له‌و سه‌ریشه‌وه به به‌رهه‌مه نه‌وتییه جیاوازه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
په‌یامنێره‌كه‌ی سكای نیوز له‌زاری شۆفێره‌كانه‌وه ده‌ڵێت نه‌وته ره‌شه‌كه ده‌برێت بۆ باشووری ئێران له ناوچه‌ی به‌نده‌ر عه‌باس.
به‌پێی زانیارییه‌كانی سكای نیوز شۆفێره ئێرانییه‌كان به گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی كوردی به‌رهه‌مه‌كان دێنن و بۆ هه‌ر بارێك 200 دۆلار وه‌رده‌گرن.
ئاسۆ قادر به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران به سكای نیوزی وتووه كه ئه‌و نه‌وته‌ی له كوردستانه‌وه هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كرێت نه‌وتی خاو نییه، به‌ڵكوو نه‌وتی ره‌شه.
وتوشیه‌تی به‌مدواییانه لایه‌نی ئێرانی چه‌ند تانكییه‌كی زه‌به‌لاحی نه‌وتی له‌سه‌ر سنوور داناوه تا یه‌كسه‌ر به بۆری هه‌ستێت به ره‌وانه‌كردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان بۆ كوردستان.