نوچه‌نێت-شه‌فه‌ق نیوز
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی ئاگادار به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاند كه فوئا مه‌عسوم داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه له سێ جێگره‌كه یه‌كێكیانی بۆ بهێڵنه‌وه و ئه‌و یه‌كه‌ش نووری مالیكی بێت.
سه‌رچاوه‌كه وتویه‌تی كه فوئاد مه‌عسوم نووسراوێكی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كردووه و تێدا داوای لێكردوون ده‌ستكارییه‌كی پرۆژه چاكسازییه‌كه بكه‌ن به‌وه‌ی بڕیاری له‌كارلادانی جێگره‌كانی سه‌رۆككۆمار، نووری مالیكی نه‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه وتی كه له نوسراوه‌كه‌ی مه‌عسومدا هاتووه كه ئه‌و پێویستی به جێگرێكه و ده‌یه‌وێت ئه‌و جێگره نووری مالیكی بێت.