نوچه‌نێت-نیو خه‌لیج
ئاژانسی ته‌سنیمی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران هۆشداری ده‌دات له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق و ده‌ڵێت سعودیه له‌پشت سیناریۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌یه و مه‌به‌ستی شكستهێنانی حكومه‌تی به‌غدایه.
ئاژانسه‌كه خۆپیشاندانه‌كانی به زۆر مه‌ترسیدار ناساندووه و داوای له به‌غداكردووه هه‌ری زووه بڕوا به خۆپیشانده‌ران بهێنێ بچنه‌وه ماڵی خۆیان، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی چه‌ند چاره‌سه‌رییه‌كی گونجاو.
ته‌سنیم ده‌ڵێت راسته ئێستا مه‌به‌ست له خۆپیشاندانه‌كان لاوازیی ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كانه، به‌ڵام له‌مه‌ودوا ده‌بێته ده‌رفه‌تێكی زێڕین بۆ ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتانی ناوچه‌كه له كاروباری عێراقدا.
ئاژانسه ئێرانییه‌كه هێرشده‌كاته سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی و به كۆنه‌په‌رست ناویان ده‌بات و ده‌ڵێت مه‌به‌ستیانه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی بهێنن.
ده‌زگا هه‌واڵیه‌كه‌ی سه‌ر به پاسداران ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئێستا ته‌نیا ره‌هه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌میی خزمه‌تگوزارییان هه‌یه، كه‌چی سعودیه ده‌یه‌وێ وه‌ها پیشانبدات كه خۆپیشاندانه‌كان سیاسین و مه‌به‌ستیان روخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادییه.