بەرهەم ساڵح:”ناکرێت بیر لە چارەسەرێکی نیشتیمانی بکەینەوە پارتی بەشێك نەبێت لێی”

0

نوچەنێت

دکتۆر بەرهەم ساڵح لە بەرنامەیەکی تایبەتی کەناڵی NRT میوانە و لەو بەرنامەیەدا ڕایگەیاند”ناکرێت بیر لە چارەسەرێکی نیشتیمانی بکەینەوە پارتی بەشێك نەبێت لێی”.

بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەو بەرنامەیەدا باس لە پڕۆژەکەی خۆی دەکات کە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە لەو پڕۆەیەدا داوا دەکات ئەنجومەنێک بۆ بەڕێوەبردنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕابگەیەنرێت و بۆ دوو ساڵی داهاتوو بارزانی لە پۆستەکەیدا بمێنێتەوە بەشێوەی ئینتیقالی.

بەرهەم ساڵح لە قسەکانیدا دەڵێت”پڕۆژەکەم بەهیچ شێوەیەک باسی درێژکردنەوەی ویلایەتی بارزانی ناکات”.

بەرهەم ساڵح لەو بەرنامە تیڤییەدا باس لە 30 ی حوزەیران دەکات و دەڵێت”٣٠ حوزەیران هەڵەبوو هەر لایەنێکیش دووبارەی بکاتەوە هەڵەیەکی تر دەکات”.

لە درێژەی قسەکانیدا بەرهەم ساڵح دەڵێت”ناکرێت حوکمڕانی بەم شێوەیە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت”

هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت”پڕۆژەکەی من بۆ جارەسەرکردنی کێشەی خەڵکە نەوەك کێشەی کەسێك”.

ئەم قسانەی بەرهەم ساڵح لە کاتێکدایە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیامنی کوردستان سووربوونی یەکێتی لەسەر پڕۆژەکەی پاڕلەمانی کوردستان دووپاتکردەوە و پڕۆژەکەی دکتۆر بەرهەمیان نەخستەدەنگدانەوە و لە لایەن زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەوە ڕادد کرایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com