نوچەنێت
عەبادی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی لاوانەوە وتارێكی پێشەکەش کرد و لە وتارەکەیداڕایگەیاند” ده‌ستخۆشی له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌م، به‌ڵام ده‌مه‌وێت هۆشدارییان پێبده‌م له‌وه‌ی چه‌ند لایه‌نێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كاندا به گژیه‌كیاندا بكه‌ونه‌وه و توندوتیژی دروست بكه‌ن”.
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق هۆشداری دەداتە خۆپیشاندەران بەوەی هەندێك لایەن دەیانەوێت پرسەکان تێکەڵ بکەن و داوای خۆپیشاندەران بقۆزنەوە و پرس و داواکارییەکانیان بە لاڕێدا ببەن.
عەبادی هەر لەو وتارەدا دەڵێت:” داڕووخانی ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كان خزمه‌ت به وڵات ناكات”.
دوای سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە شارەکانی خوارووی عێراق بەتایبەت لەنێو شاری بەغدا حەیدەر عەبادی لەسەر داوای مەرجەعی باڵای شیعەکان بەرنامەیەکی چاکسازی ڕاگەیاند و لە کارنامە چاکسازییەکەیدا کەۆمەڵێك بڕیاری دەرکەرد لە گرنگترینیاندا کەمکردنەوەی پلە و پۆستەکانی حکومەت و هەروەها کەمکردنەوەی وەزارەتەکانی کابینەکەی بۆ کەمتر لە ٢٢ وەزارەت.