نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند، پارتی كرێكارانی كوردستان گونده‌كانی هه‌رێمی كوردستانی داگیركردوون و لێناگه‌ڕێت به‌شێك له گوندنیشینه‌كان بچنه‌وه گونده‌كان، وتیشی: “له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه باكوور، هه‌رچی فرۆكه‌ی توركیایه هێناوییه‌ته سه‌ر ئێمه”.
عه‌لی عه‌ونی ئه‌ندامی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت، پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)ی به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات و كێشه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی درووست ده‌كات، چونكه وه‌ك ئه‌و وتی: “گه‌وره‌ترین ده‌ستێوه‌ردانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه، كه گونده‌كانی ئێمه‌ی داگیركردووه و لێناگه‌ڕێت خه‌ڵكه‌كه‌ی بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر گونده‌كان، له جیاتی ئه‌وه‌ی خه‌باتی خۆی بگوازێته‌وه باكور، داری كردۆته كونی زه‌نگه‌زووره و هه‌رچی فرۆكه‌ی توركیا هه‌یه هێناویانه‌ته سه‌ر ئێمه”.
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كاتێكدایه، كه سێ تیم له په‌رله‌مانتارانی كوردستان، سه‌ردانی ئه‌و ناوچانه‌یان كردووه، كه به‌هۆی بۆردومانی ئێران و توركیاوه زیانیان پێ گه‌یشتووه، ئه‌وان له راپۆرتێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌ڕله‌مانی كوردستانیان كردووه، به وردی ئه‌و زیانانه‌یان خستۆته‌ڕوو، كه به‌ر هاوڵاتیان كه‌وتوون، هه‌روه‌ها نازم هه‌ركی ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له په‌رله‌مانی كوردستان، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا راگه‌یاند، باشترین چاره‌سه‌ر بۆ دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه، وه‌ده‌رنانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌یه، له‌و ناوچانه‌ی كه خه‌ڵكی سڤیلی تێدا نیشته‌جێن.