بەپەلە: ئێران هێز لەسەر سنووری كوردستان كۆدەكاتەوە

0

نوچەنێت-سۆمەریە نیوز

 

بەرپرسێكی كورد رایدەگەیەنێت كە ئێران لەسەر سنووری كوردستان هێزێكی گەورەی كۆكردۆتەوە و جەختیش دەكاتەوە ئەوە كاردانەوەیە بۆ چالاكییەكانی ئەم دواییەی (یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات)ی سەر بە پەكەكە.

ئەرڤین ئەحمەدی پور وتەبێژی تەڤگەری كۆمەڵگەی دیموكراتی لە لێدوانێكدا بۆ سومەریەنیوز نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە وتوویەتی “ئێران لە ناوچەكانی سەردەشت و خوی لەسەر سنووری كوردستان هێزێكی زۆری كۆكردۆەوە كە بە 20 هەزار سەرباز دەخەمڵێترێن و چەكی قورس و پێشكەوتوویان پێیە”.

 

ئەحمەدی پور وتویەتی هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەسشەر سنووری كوردستان دەستیان بە خەندەق لێدان و بەهێزكردنی پایەگاكانیان كردووە، ئاشكراشی كردووە كە ئەو كارەی ئێران كاردانەویە بەرامبەر چالاكییەكانی ئەم دواییەی  (یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات) لەناو خاكی ئێراندا.

 

پێشووتر  (یەكینەكانی پاراستنی رۆژهەڵات) ی سەر بە پەكەكە رایگەیاندبوو كە گەریلاكانیان توانیویانە 20 سەربازی ئێرانی بكوژن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com