نوچەنێت
کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی بەسەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی و شاندی باڵای یەکگرتووی ئیسلامی بە سەرۆکایەتی محەمەد فەرەج لە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆتایی هات و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی بۆ وتەبێژی یەکگرتوو ئەندامێکی شاندی پارتی سازکرا.
وتەبێژی فەڕمی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە کە دەبێت پێش وادەی دانیشتنی پاڕلەمانی کوردستان لەسەر هەموار کردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێویستە هەر پێنج لایەنەکە بگەنە سازانی نیشتیمانی.
هەروەها لە دریژەی قسەکانیدا هیوا میرزا سابیر دەڵێت”لەگەڵ پارتی باسی ئەوەمان کردووە کە دەبێت هەر لایەنێك هەندێك لە داواکانی خۆی کەمبکاتەوە بۆ ئەوەی سازانی نیشتیمانی ئەنجام بدرێت”
هەروەها هیوا میرزا وتی”ئەگەر هەر پێنچ لایەنەکە نەگەنە ڕای شەشەم ئەگەری ئەوە هەیە لێکترازان ڕوو بدات”
لای خۆشییەوە مەحموود محەمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند”بۆ ئەوەی نە داواکانی ئێمە هەتا سەر بێت و نە داوای لایەنەکانی تر هەتا سەر بێت دەگەڕێینەوە بۆ ڕای گەل بزانین گەل دەیەوێت سەرۆکی هەرێم لای خەڵکەوە هەڵبژێردرێت یاخود لە پاڕلەمانەوە هەڵبژێردڕیت”.
هەروەها دووپاتی کردەوە کە پارتی ملکەچی بڕیارەکانی گەلی کوردستان دەبێت.