لیژنەی کەوتنی موسڵ ئەنجامی ڕاپۆرتەکەی بڵاو دەکاتەوە

0

نوچەنێت

لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی شاری موسڵ لە ئێستادا سەرقاڵی تاوتێ کردنی ڕاسپاردەکانە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەکان بڵاو دەکاتەوە.

سەرۆکی لیژنەکە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند”ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەکە لە دوو رۆژی داهاتوودا رادەگەیەندرێن و ئەگەر هەیە سبەی پێنجشەمە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا راسپاردەکانی لیژنەکەمان بۆ رای گشتی بخەینەڕوو”.

حاکم زاملی سەرۆکی لیژنەکەیە و لەو کۆنگرە ڕۆژنامەنوسییەدا ڕایگەیاند “لیژنەی تایبەت بە کەوتنی موسڵ ئەمڕۆ چوارشەمە کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی دوا راسپاردەکان،و ئەم راسپاردانە ئەمڕۆ پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکرێن”.

سەرۆکی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کەوتنی موسڵ ڕەددی دەکاتەوە ناوی تۆمەتباران ئاشکرا بکرێت،ئەوەی لە زاری سەرۆکی لیژنەکەوە بیسترا ئەوەیە لیژنەکە دەیەوێت ڕاپۆرتەکە هەندێك لقی نهێنی تێدا بمێنێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com