نوچەنێت
وەزارەتی دارایی عێراق ڕاگەیاندراوێك بڵاو دەکاتەوە و تێیدا ڕێنمایی نوێ سەبارەت بە موچەی خانەنشینی پەڕەلامانتار و وەزیرو بەرپرسانی بڵاو دەکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە”رێنمایی نوێ سەبارەت بە مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیر و بەرپرسان لەماوەی مانگێک دەردەچێت و ئەوکات بەگوێرەی رێنمایی نوێ مووچەکانیان خەرجدەکرێت”.
لە درێژەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە “مووچەی خانەنشینی پەرلەمانتار و وەزیران و بەرپرسانی دیکەی عێراق خەرج ناکرێت، تاکو رێنمایی نوێ دەردەچێت سەبارەت بە مووچەکانیان”.
وەزارەتی دارایی وەك ڕونکردنەوەیەك لەسەر ئەو ڕاگەیاندراوە دەڵێت وەزارەتی دارایی ئەو ڕێ و شوێنەی وەزارەتی دارایی دوای ئەوە دێت کە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر پڕۆژە چاکسازییەکەی حەیدەر عەبادی راگەیەندراوە.