ناکۆکیەکان بوونە هۆی دواکەوتنی سەفەرەکەی جەواد زەریف بۆ تورکیە

0

سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیک لە دەوڵەتی تورکیا رایگەیاندووە کە سەردانەکەی جەواد زەریف ،وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ ئانکارا کە بریار وابوو دوێنێ ١١ی ئاگۆست ئەنجام بدرێ،تا کاتێکی نادیار دواخراوە.

بە پێی هەواڵدەریی فەڕەنسە،ئەم سەرچاوە دیپلۆماسیە سەبارەت بە دواکەوتنی سەردانەکەی زەریف کە بریاروابوو لە گەڵ چاوش ئوغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیە کۆببێتەوە، هیج روونکردنەوەیەکی نەداوە.بەڵام هەندێک لە سەرچاوەکانی راگەیاندن باس لە کاریگەری وتارەکەی زەریف دەکەن کە لە رۆژنامەی”جمهوریەت”ی تورکیادا بڵاو بۆتەوە.

زەریف لە وتارەکەیدا لە پێوەندی لە گەڵ شەڕ لە دژی داعش رەخنەی لە سیاسەتی ئەمریکا گرتووە،ئەمە لە کاتێکدایە کە تورکیا بۆ هاوکاریکردنی هاوپەیمانی خۆی واتە ئەمریکا لە شەر بە دژی داعش رێکەوتووە.

لە لایەکی دیکەوە تورکیە لە چوارچێوەی ئۆپیراسیۆنی ناسراوەبە “شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم”وێڕای لێدانی داعش،بنکە سەربازیەکانی پەکەکەش لە باشووری کوردستان بۆمباران دەکات.

تورکیە و ئێران هەروەها سەبارەت بە قەیرانی سوریە رای جیاواز و ناکۆکیان هەیە،ئێران پشتگیری مانەی بەشار ئەسەد دەکات ، تورکیەش خوازیاری لادان وکەوتنی ئەسەدە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com