نوچه‌نێت: تایبه‌ت
ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشیمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌ی كۆ ده‌بێته‌وه، بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م، چونكه وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، بڕیاری په‌سه‌ند كردنی پڕۆژه‌كه لای سه‌ركردایه‌تییه نه‌ك مه‌كته‌بی سیاسی، وتیشی: “ئه‌و پرۆژه‌یه هیچ جیاوازییه‌كی له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نیه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه گروپێكی به‌هێزی دژ به‌م پرۆژه‌یه له ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییدا هه‌بێت”.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ نوچه‌نێت رایگه‌یاند، مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی بۆ ئه‌وه په‌سه‌ند كردووه، كه‌بیهێنێته ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و له‌وێ بڕیاری بۆ وه‌رگیرێت، وه‌ك ئه‌و ئاماژه‌ی پێدا، ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه، رێككه‌وتی (2015/08/12) بڕیاره ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆببێته‌وه.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد وتی: “پرۆژه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵح له مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی تاوتوێ كراوه و په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه په‌سه‌ند كراوه، كه له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، مه‌كته‌بی سیاسی ناتوانێت خۆی به ته‌نها بڕیار له‌سه‌ر پرسه گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان بدات، به‌ڵكو ده‌بێت بیانهێنێت و له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی تاوتوێیان بكات، دوا بڕیاریش له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه نه‌ك له مه‌كته‌بی سیاسی، ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، دوا بڕیار له باره‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌وه ده‌درێت”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا، كه له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییدا تیبنییه‌كی زۆر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌یه، وتی: “به دڵنیاییه‌وه تێبینییه‌كی زۆر له‌سه‌ر پرۆژه‌كه هه‌یه، به بۆچوونی من ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی ئێستا هه‌یه، جیاوازییه‌كی زۆرری له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی نیه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه گروپێكی به‌هێزی دژ به‌م پرۆژه‌یه له ناو ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییدا هه‌بێت”.
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ره‌تی كرده‌وه، كه وه‌ڵامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌ڕله‌مانی كوردستان بۆ پرۆژه‌كه‌ی دكتۆر به‌رهه‌م به‌هۆی نه‌مانی مه‌ركه‌زییه‌تی ئه‌و حیزبه‌وه هه‌بێت، له‌و باره‌وه وتی: “ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌یه، په‌یوه‌ندی به نه‌مانی مه‌ركه‌زییه‌ته‌وه نیه، چونكه ئۆرگان و ناوه‌نده‌كانی یه‌كێتی ره‌ئی خۆیان ده‌رده‌بڕن، به‌ڵام كاتێك بڕیارێكی ناوه‌ندی له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه ده‌رده‌چێت، زۆره‌بی زۆر پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بن، له مه‌سه‌له چاره‌نووسسازه‌كاندا، پێویسته كۆده‌نگی هه‌بێت، كاتێك كه كۆده‌نگی نابێت له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه، به دڵنیاییه‌وه هه‌ندێك كێشه و گیروگرفت ده‌بن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش له ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیاری له‌سه‌ر نه‌درێت، كێشه‌كان قوڵتر نابنه‌وه، به‌ڵكو پرۆژه‌كه كۆتایی پێدێت و ئێمه‌یش ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ سازان”.